پەرلەمانتارێک: عێراق كێشەی دابەشكردنی مووچەی نابێت

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

جەمال كۆچەر، ئەندامى لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، دڵنیایی دەدات سەرەڕای گرژییەكانی ناوچەكە حكومەتی عێراق دەتوانێت لەكاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران دابەشبكات و هیچ گرفتێكی نییە.

جەمال كۆچەر بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە،  حكومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەران بەبێ دواكەوتن لە وادەی خۆیدا دابەشدەكات و دۆخی دارایی عێراق لەژێر كۆنترۆڵدایە و حكومەت نەختینەی پێویستیە لەبەردەستەوە و رووداوەكانی ئێستا هیچ كاریگەرییان لەسەری نابێت.

ئەو دەڵێت، حكومەتەكانی پێشتر سەرەڕای شەڕی چەند ساڵ شەڕی داعش و دواتری قەیرانی كۆرۆنا دابەشكردنی مووچەیان داونەخۆستوە و لەكاتی خۆیدا دابەشكراوە و فەرمانبەرانی هەموو ناوچەكانی عێراق پێیان گەیشتوە بۆیە ئێستا بەراورد بەوكاتە رووداوێكی ئەوتۆ لە عێراقدا نیە مەترسی لەسەر بێت.

لەلایەکى دیکەوە بڕیارە ئەمرۆ دادگای فیدراڵیی عێراق کۆدەبێتەوە، رەنگە بڕیار لەبارەی مووچەی هەرێمی کوردستانەوە بدات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دادوەرانی دادگای فیدراڵی کاتژمێر 12 کۆدەبنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بانگهێشتی میدیاکارانی کردووە رووماڵی دانیشتنەکە بکەن.

دوێنێ مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی، نامەیەکی لەبارەی مووچە بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە، هیوادارە دادگاکە لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان بڕیاربدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار