هەواڵگریی عێراق ئەو درۆنەیان بردووە لە قەرەچووخ کەوتەخوارەوە

2 مانگ لەمەوپێش



 

درۆنێک لە گوندێکی لە چیای قەرەچوغ  سەر بە قەزای مەخموور لە پارێزگای نەینەوا کەوتەخوارەوە.
 
شێروان دووبەردانی، نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کاتێک جووتیارێک دەچێتە سەر زەوییەکەی لە گوندی ئازی کەند لە سنووری ناحیەی قەراج لە چیای قەرەچوغ، ئەو دۆرنە دەبینێت کە لە زەوییەکەدا کەوتووەتە خوارەوە.
 
بەگوتەی شێروان دووبەردانی، درۆنەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە و نەپێکراوە. 

غازی فەیسەڵ فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە لە قەزای مەخموور راگەیاند، درەنگی ئێوارەی دوێنێ درۆنێك لە نزیك هێزێكی پێشمەرگە لە چیای قەرەچوغ كە پێنج كیلۆمەتر لەنێو سەنتەری شارۆچكەكەوە دوورە كەوتووەتەخوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێك بەهێزەكەی پێشمەرگە گەیشتبێت.

دەشڵێ، دوای كەوتنەخوارەوەی درۆنەكە هێزەكانی سوپای عێراقیان لەناوچەكە ئاگادار كردوەتەوە و ئەمڕۆ تیمێكی شارەزای هەڵگرتنەوەی درۆنیان ناردووەتە شوێنی رووداوەكە و گواستویانەتەوە بۆ بارەگای فیرقەی سوپای عێراق لەناوچەكە.

ئەو فەرماندەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشدا ئەوان نازانن درۆنەكە لەلایەن چ وڵاتێكەوە ئاڕاستەی ناوچەكە كراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار