سێ مەرجی دادگای فیدراڵی بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكرێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بڕیاربو ئەمڕۆ دادگاى فیدراڵى تایبەت بە چارەسەرى کێشەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆى ئەوەى ژمارەى ئەندامانى دادگاکە رێژەى یاسایی تەواو نەکرد کۆبونەوەکە بۆ کۆتایی هەفتەى داهاتو دواخرا، سێ مەرجى دادگاکە بۆ هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکرێت.

سەرچاوەیەکىش لە دادگای فیدراڵی ئاشکرایدەکات شەش ئەندامی هەمیشەیی و سێ ئەندامى یەدەگى دادگای فیدراڵی نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکردووە.

سەرچاوەیەک لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، لەو کۆبونەوەیەى بڕیارە دادگاى فیدراڵى ئەنجامى بدات، دادگاى فیدراڵى ماوەیەکى دیاریکراو بۆ چارەسەرى گرفتەکان دادەتە هەرێمى کوردستان.

بەوتەی سەرچاوەکە، هەرێمی كوردستان و بەغداد پابەند دەکرێن بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی واتە، بەغداد بە ناردنی موچە و هەرێمیش بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و رادەستکردنی داهاتی راستەقینە کە مانگانە بڕەکەی نزیکەی 150 ملیار دینار دەکات.

لەگەڵ تەواوکردنی پرۆسەی بەبانکیکردنی موچە، بۆئەو مەبەستەش دادگای فیدراڵی وادەیەک دیاریدەکات، هەرلایەک پابەندی بڕیارەکانی دادگا نەبو ئەوا مافی دەستوری پێنادرێت، ئەو مافەش بۆ هەرێمی کوردستان موچەی فەرمانبەران و بەشە بودجەکەیەتی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار