ئەمڕۆ؛ توركیا زیاتر لە 100 جار سنوری ئامێدیی تۆپباران كردووە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

کامەران عوسمان لە رێكخراوی (CPT): سوپای تورکیا بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی جوتیاران بۆسەر ڕەز و باخەکانیان، زنجیرەیەک تۆپبارانی بۆسەر گوندەکانی بەری گارە و دەڤەری نهێلێ ئەنجامدا.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا زیاتر لە (100) جار تۆپبارانی گوندەکانی (مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ)یان لە بەری گارە لە قەزای ئامێدی کردو بە دەیان دۆنم دارستان و ترش و ڕەز و باخی گوندنشینانیان سوتاند.

هەر ئەمڕۆ، لە کاتێکدا نوێژخوێنانی گوندەکانی (گوهەرزێ و بەلاڤە) لە دەڤەری نهێلێ بۆ نوێژی هەینی لە مزگەوت بوون، تۆپخانەکانی تورکیا تۆپبارانی ئەو دوو گوندەی کرد و ڕەز و باخی گوندنشینانی سوتاند.

لە درەنگانی دوێنێ شەویشەوە تاوەکو ئێستا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاکەنجی سوپای تورکیا بەسەر گوندەکانی سنوری ئامێدیدا دەسوڕێنەوە و بوونەتە مایەی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ گوندنشینان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار