عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوای کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەکات

3 كاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی هەواڵی میزپۆتامیا بڵاوی کردەوە؛ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەرى زیندانیکراوى پەکەکە ڕایگەیاندوە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کارنامەی سەرەکییە و داوای لە هەموو لایەک کرد بەرپرسیارێتی بەستنی کۆنگرە لە ئەستۆ بگرن.
هەر بەپێى هەواڵەکەى ئەو ئاژانسەى باکورى کوردستان، ئۆجەلان لە دیدارەکانی پێشوویدا لەگەڵ شاندی ئیمراڵی پەیامی بۆ حزب و بازنە کۆمەڵایەتییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان ناردوە، لەیەکێک لەو پەیامانەدا داواى لە بارزانی کردوە کە سەرۆکایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بکات.
بەپێى زانیاریەکانى میزپۆتامیا، ئۆجالان لە چوارچێوەی "بانگەواز بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە دانوستانەکاندا هەوڵی گرنگی بۆ یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد داوە.
وەک بەشێک لە بانگەوازەکەی بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی دیدار و نامەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا کۆنگرەی نەتەوەیی کوردە و بەپێیوستی زانیوە لەقۆناغی ئێستادا و لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و داننان بە پێگەی گەلی کورد، بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بە پێویستییەکی بەپەلە دەزانێت و نابێت دوابخرێت.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە چاوپێکەوتن و نامەکانیدا باس لەوە دەکات کە لە ماوەی ٢٠١٣-٢٠١٥دا هەوڵی زۆری داوە بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، بەڵام هاوکات و هۆکارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ئەم پرۆسەیە هەبووە. عەبدوڵڵا ئۆجەلان باس لەوە دەکات کە هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەی نیشتمانی کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەکانی دیکەش هەبووە.
ئۆجەلان داوای لە پارتە کوردییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، رێکخستنە کۆمەڵایەتییەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان کردووە بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ بەستنی کۆنگرە وەک ئەرکێکی مێژوویی هەڵبگرن.
ئاژانسی هەواڵی میزپۆتامیا بڵاوی کردەوە؛ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە لە دیدارەکانی پێشووی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی پەیامی بۆ حزب و بازنە کۆمەڵایەتییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان ناردبوو، لە پەیامە نوێیەکەیدا بۆ بازنەکانی سیاسی کورد لە باکور، باشور، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات و رەوەند، جارێکی دیکە داوای کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کردووە.
بەپێی ئاژانسەکەی باکوری کوردستان، ئۆجەلان لە ڕێگەی شاندی ئیمراڵییەوە پەیامێکی تایبەتی بۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ناردووە و داوای کردووە سەرۆکایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بکات.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە پەیامەکەیدا دڵنیایی داوەتە بارزانی کە پاڵپشتی لە هەموو هەوڵەکان دەکات بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و ئەرکەکانی و پێیوایە رەنگە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کۆتایی بە دابەشبوونی کورد بهێنێت.
لەژێر چاودێری کۆنگرەی نەتەوەییدا، پێویستە کۆمیتەی نەتەوەیی هاوبەش و کۆمیتەی زمان و رۆشنبیری و مێژوو دابمەزرێنرێت و بەپێی پێویست لیژنەی نوێ دابمەزرێندرێت.
بەپێویستیزانییوە کۆنگرەی نەتەوەیی هەڵوێستێکی هاوبەش دیاری بکات و لە بەرامبەر هێرشە چاوەڕوانکراوەکان دژ بە بوونی کورد و ناسنامە و زمان و کولتور و جوگرافیادا هەنگاو بنێت.
میزپۆتامیا بڵاوی کردوەتەوە، کە ئۆجەلان رۆڵی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورددا لەبەرچاو دەگرێت و دەبێت بەرپرسیارێتی ئەو پرسە لە ئەستۆ بگرێت.
