نێچیرڤان بارزانى: پێشوازى لە ڕاگەیەندراوەکەى ترەمپ دەکەم بۆ ئاگربەست

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى گەرم لەئاگربەستەکەى دۆناڵد ترەمپ دەکات لەنێوان ئیسرائیل و ئێرانداو دەڵێت: دیالۆگ باشترین بژاردەیە بۆ ئاسایش و سەقامگیریی.

لەتۆڕى کۆمەلایەتى ئێکس نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پەیامێکى بڵاوکردەوە، تیایدا ئەوەى خستوەتەڕوو دەڵێت، "باوەڕی تەواوم بەوەیە کە تاکە رێگە بۆ سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکانە."
 
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەکانی دیکە دەکات بۆ پابەندبوونیان بە "دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانەی ناکۆکییەکان لەم کاتە هەستیار و گرنگەدا.

دەقى پەیامەکە..
لەباوەڕم وایە کە تاکە ڕێگای بەردەوام بەرەو سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی یەکتردایە لە نێوان هەموو لایەنەکاندا.

سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی سەرۆک ترامپ و سەرکردەکانی دیکە دەکەم بۆ پابەندبوونیان بە دیپلۆماسی و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکییەکان لەم کاتە گرنگەدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار