لیژنەی ئەمنیی سلێمانی: خۆپیشاندان لەم دۆخە هەستیارەدا گونجاو نییە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بڕیارە رۆژی پێنج شەممە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی خۆپیشاندان دژی نەدانی موچە رێكبخەن، لیژنەی ئەمنی سلێمانی دەڵێت لەمكاتەدا خۆپیشاندان گونجاو نیە. 

لەڕاگەیەندراوەکەى  لیژنەی ئەمنی سلێمانیدا ئەوەش خراوەتە ڕوو چۆن پێشتر هاوکار و هەماهەنگ بووین لەپرسی پاراستن و هێنانەکایەی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خۆپیشاندان، ئەمجارەش داوا دەکەین؛ خۆپیشاندانەکە بۆ کاتێکی سەقامگیرتر دوابخەن. 

 دەقی راگەیەندراوەکەی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی:

ئێمە لە لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، پشتیوانیی و پاڵپشتیی تەواوی خۆمان؛ بۆ ماف و داوا ڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەگشتیی؛  دەردەبڕین و، باری دژواری ژیان و گوزەرانی موچەخۆران بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەوە لەبەرچاودەگرین، لەگەڵ ئەوەشدا؛ بەهەموو لایەکی رایدەگەیەنین؛ کە دەنگی موچەخۆران و ناڕەزایەتییەکانیان گەیشتۆتە هەموو دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ، بەڵام ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتی لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت؛ گونجاو نابێت. 

بۆیە، وەک چۆن پێشتر هاوکار و هەماهەنگ بووین لەپرسی پاراستن و هێنانەکایەی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خۆپیشاندان و سەلامەتیی گیانی خۆپیشاندەران، ئەمجارە بەسوپاس و پێزانینەوە، داوا دەکەین؛ خۆپیشاندانەکە بۆ کاتێکی سەقامگیرتر دوابخەن تا هاوکار و هەماهەنگ بین لەگەیاندنی پەیامەکانیان بەشێوەیەکی شارستانیانە و دوور لەهەر ئەگەرێکی توندوتیژی و ڕووداوی نەخوازراو.
سوپاس بۆ هاوکاریی و پابەندبوون..

لەگەڵ ڕێزدا
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار