حكومەتی عێراق تابلێتەكانی سەرژمێری بە دیاری دەداتە ئوردن

6 كاتژمێر لەمەوپێش
حكومەتی عێراق تابلێتەكانی تایبەت بە سەرژمێریی دانیشتووان بە دیاری پێشكەشی وڵاتی ئوردن كرد، بۆئەوەی هاوشێوەی عێراق بۆ سەرژمێریی دانیشتووان بەکاریبهێنێت.
بەگوێرەی نووسراوێكی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لەسەر بنەمای بڕیاری ژمارەی 230ـی رۆژی 25ـی ئازاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیران بریاریداوە تابلێتەكانی سەرژمێری ببەخشێتە ئوردن.
لەو چوارچێوەیەدا 12 هەزار تابلێت بەو وڵاتە دەدەن، بۆئەوەی لە سەرژمێری تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەکاریبهێنن، لە کاتێکدا هەریەکێک لەم تابلێتانە 378 هەزار دینار لەسەر حکومەتی عێراق کەوتووە، کۆی گشتیی نرخی ئەو 12 هەزارە، دەگاتە چوار ملیار و 536 ملیۆن دینار.
ئایپادەکان رەنگێکی سەوزی ماتیان هەبوو، بە داتا سەنتەرێکەوە گرێ درابوون، کارمەندەکە هەرچی تۆماردەکرد دەسناردە وەزارەتی پلاندانان، کارئاسانییەکی زۆریان بۆ پڕۆسە و ماوەی سەرژمێری کرد لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

