وەفدی ئیمرالی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی سەردانی ئەردۆغان ئۆجەلان دەکەن

5 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەندامێکی شاندی ئیمراڵی ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئەرێنی بووە و لە داهاتوویەکی نزیکیشیدا لەگەڵ ئۆجەلان، ئەردۆغان و چەند بەرپرسێکی باڵا کۆ دەبنەوە.
وەفدی ئیمرالی گەڕێكی تری كۆبوونەوەی پارتە سیاسییەكانی توركیا دەستپێكرد، پرسی دروستكردنی كۆمسیۆنێك لە پەرلەمانی توركیا بۆ چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد دەستی بەكارەكانی كردووە.
رۆژی دووشەممەی ئایندە پارتە سیاسییەكان بۆچوونی نوسراوی خۆیان لەبارەی چۆنیەتی كاركردنی كۆمسیۆنەكە رادەستی سەرۆكی پەرلەمان دەكەن. هەفتەی داهاتوو وەفدی ئیمرالی سەردانی ئەردۆغان و سەرۆكی (مەهەپە)و (جەهەپە) دەكاتەوەو لەكۆتاییشدا جارێكی تر دەچێتەوە ئیمرالی بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان.
وەفدەی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سەردانی (نوعمان کورتولموش)ی سەرۆكی پەرلەمانی توركیای كرد.
وەفدی (دەم پارتی) پێكهاتووە لە هەریەكە لە (پەروین بوڵدان)و (مەتحەد سانجار) كە لە شوێنی كۆچكردوو (سری سورەیا ئۆندەر) دانراوە.
لەبارەی سەردانەكەیان بۆ لای سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، پەروین بوڵدان رایگەیاند: "پرۆسەکە چووەتە قۆناغێکی نوێ و بۆ ئەمەش سەردانی لایەنە سیاسییەکان و ئیمراڵی دەکەینەوە".
"گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ. ئێمە پێمانوایە گرنگە ئەم پرۆسەی ئاشتییە لەسەر بنەمای دیالۆگ و پەرلەمان بەرەوپێش بچێت. سەردانەکانمان بەردەوام دەبێت. نزیکەی یەک دوو هەفتەی تر سەردانی بەڕێزان دەوڵەت باخچەلی (سەرۆكی مەهەپە)و ئۆزگور ئۆزێل (سەرۆكی جەهەپە)و رەجەب تەیب ئەردۆغان (سەرۆكی توركیاو ئاكەپە) دەکەین لە کۆتایی ئەم دیدارانەدا سەردانی بەڕێز ئۆجالان دەکەین لە ئیمرالی" پەروین بوڵدان وای وت.
لە پرسی ئەمجارەی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورددا لە توركیا، گفتوگۆ لەبارەی دروستكردنی كۆمسیۆنێك دەكرێت لە پەرلەمان بۆ ئەوەی هەنگاو بە هەنگاو پرۆسەكە جێبەجێ بكات، بڕیارە ئەم كۆمسیۆنە لە رۆژانی داهاتوودا پێكبهێنرێت.
(مەتحەد سانجار) ئەندامی وەفدی ئیمرالی باسی لەوەكرد، گفتوگۆکان سەبارەت بە سروشتی کۆمسیۆنەکەو بارودۆخی کارکردنی و وردەکارییەکانی دیکە بەردەوامن، سەرۆكی پەرلەمان دوای بۆچوونی نوسراوی پارتەكانی كردووە.. رۆژی دووشەممە بۆچوونەکان وەردەگیرێن و پرسەكان لەبارەی جۆری لیژنەكەو چۆنیەتی كاركردنی دەبێت.
بیرۆکەکانیان لەسەر ئەم بابەتە باسکردوەو وەک هەمیشە وتویانە کە ئەوان کراوەن بۆ گفتوگۆ، گومانیان نییە لەوەی بەشداری پەرلەمان ئەم پرۆسەیە دەخاتە سەر پێی.

