وەزارەتى دارایی: فەرمانبەرانی گرێبەست خانەنشین دەكرێن

7 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەپێی ڕێنماییەکی نوێی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان، لەمەودوا ئەوانیش خانەنشین دەکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش قسە لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە و ڕەزامەندی دراوە، چونکە لە عێراقیش فەرمانبەرانی گرێبەست خانەنشین دەکرێن.

پرۆسەی خانەنشینی تاوەکو ئێستا فەرمانبەرانی گرێبەستی نەدەگرتەوە، بەڵام بەگوێرەی ڕێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2025ـی  وەزارەتی دارایی و ئابووری لەمەودوا فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەتوانن داوای خانەنشینبوون بکەن، بڕیارەکەش زیاتر لە 75 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە.

لەمەودوا بۆ یەکەمجار فەرمانبەرانی گرێبەست هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی خانەنشین دەكرێن، وەزارەتی دارایی کوردستان داوای لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە دۆسیە ئەو فەرمانبەرانە ئامادە بکەن کە خانەنشینبوون دەیانگرێتەوە. لەمەودوا 10% لە مووچەی ئەوانیش بۆ خانەنشینی دەبڕدرێت، قەرزی ساڵانی ڕابردووشیان لێ وەردەگیرێتەوە.

پێویستە فەرمانبەرەکە 15 ساڵ خزمەتی هەبێت و تەمەنی لە 50 ساڵ کەمتر نەبێت بۆ خانەنشینی ئارەزوومەندانە، بۆ نموونە ئەگەر خانەنشینەکە خۆی داوای بکات، واتا هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی یەک مەرجە، ئەگەرنا حکومەت خۆی لە 60 ساڵی خانەنشینی دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار