الشرق الاوسط: مووچەخۆران دوو مانگە شایستەكانی خۆیان وەرنەگرتووە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

رۆژنامەی "الشرق الاوسط" دەڵێت توڕەیی جەماوەریی لە پارێزگای سلێمانی لەهەرێمی کوردستان بەرەو هەڵکشان دەچێت، بەهۆی  دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بۆ دووەم مانگ لەسەریەک.

لە چەند رۆژی رابردودا بانگەوازی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران كرا، کە لە مانگی ئایاری رابردووەوە نەگەیشتووەتە دەست ئەو کەسانەی کە مافی خۆیانە، مانگی حوزەیرانیش لە کۆتایدایە، ئەوە لە كاتێكدایە هیچ ئاماژەیەكی  خەرجكردنی مووچە لە ئارادانیە.

بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، خۆپیشاندەران بڕژێنە سەر شەقامەکان، بەڵام دەسەڵاتدارانی سلێمانی رێوشوێنێكی ئەمنی توندیان گرتەبەرو رێگەیان نەدا ئەنجامبدرێت. 
رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەكانیەوە زانیویەتی: دەسەڵاتدارانی سلێمانی ژماریەكی بەرچاو لە چالاكوانان و مامۆستایان و ئەو كەسانەیان دەستگیركردووە كە داوای مووچەكانیان كردووە، هاوكات ئەو رۆژنامەنوسانەش دەستیگركراون كە هەوڵیانداوە رووماڵی خۆپیشاندانەكە بكەن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی، عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی رەوتی هەڵوێست و ژمارەیەك پەرلەمانتاری تریان دەستگیركردووە، بەهۆی ئەو رەخنانەی ئاڕاستەی دەسەڵاتیان كردووە لەبەرامبەر قەیرانی مووچە.

لەلایەکى دیکەوە ڕۆژنامەى ئەلعەرب جەدید ڕاپۆرتێکى لەسەر هەمان گرفت بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت: دوو مانگە فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و بەوەش بەشێکى زۆر لە بازاڕەکان چۆڵییان پێوەدیارە و هەمووان هاواریان لێهەستاوە.

تەنها رێگەیەکی شارستانیانەى داواکاریی مافەکانی فەرمانبەران و مامۆستایانە بەڵام حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بری ئەوەى چارەسەرى کێشەکەیان بۆ بکات رێگرییان لە خۆپیشاندانی مەدەنییانەش کرد و نەیانهێشت رۆژى پێنج شەممە مامۆستایان کۆببنەوە، رۆژنامەى عەرەب ئاماژەى بەوەشکردووە هێورکردنەوەى شەقام بە دابینکردنى مووچە دەبێت نەک بە بڵاوکردنەوەى هێز و دەستگیرکردنى خۆپیشاندەران و میدیاکاران، بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە وابڕیارە بە نزیکترین کات لیژنەیەکى تایبەت لە بەغدادەوە بگەنە هەرێم تا لە بارەى کێشەى مووچەخۆرانەوە بگەنە بڕیارێکى دڵخۆشکەر.

محەمەد عەنوز ئەندامى لیژنەى یاسایی لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەوەى کە لە دادگاى فیدراڵیی رویدا و ژمارەیەکی زۆر لە دادوەرەکانى پێکەوە دەستیانلەکارکێشایەوە کێشەى دەستووری و یاسایی دروستدەکات.

گوتیشى دەستلەکارکێشانەوەکەیان لەکاتێکدایە کە تا دێت لە هەڵبژاردنی بڕیارلێدراو نزیکتر دەبینەوە و یەکێک لە مەرجەکانى سەرگرتن و تەواوی هەڵبژاردنەکانیش ئەوەیە دەبێت دادگاى فیدراڵی ئەنجامەکان پەسەندبکات.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە یاساى ژمارە 30ـى ساڵی 2005 کە تایبەتە بە دادگاى فیدراڵی هیچ ئاماژەیەک بە دەستلەکارکێشانەوەى بە کۆمەڵی تێدا نەکراوە و ئەوەش هێندەى تر پرۆسەکەى قوڵترکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار