هەپەگە: هێرشەکانی تورکیا بە چەکی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی بەردەوامە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند، هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هێزەکانی گەریلا زیادی کردووە، بەتایبەتی بە گازی کیمیایی و چەکی قەدەغەکراو و دەشڵێت: ئەگەر دوای ئەم ئۆپەراسیۆنی وەڵامدانەوە و ئاگادارکردنەوەیەمان، سوپای تورک بە بەکار‌هێنانی چەکی کیمیایی درێژە بە هێرشەکانی بدات، ئەوا وەڵامدانەوەی توندتر و کاریگەرترمان دەبێت.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و وەڵامەکانی گەریلا لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لە یادی سەد ساڵەی شەهیدبوونی ڕێبەری گەورەی گەلەکەمان شێخ سەعید و هەڤاڵانیدا، کە بە ورە و ئیرادەیەکی زۆرەوە بۆ دۆزی ئازادیی کورد و کوردستان بەرەو پەتی سێدارە چوون، بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسگوزارییەوە بەبیر دەهێنینەوە، ئێمە بە ڕێزەوە سڵاو لە دۆزی پیرۆزی بوون و ئازادیی کە لە سەد ساڵی ڕابردوودا گەلی کورد بە قوربانیدانێکی زۆر بەڕێوەدەچێت، وەکو کەسانی فیدای ئەم دۆزە دڵسۆزی خۆمان دەردەبڕین.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردوە،  تێکۆشانی ئازادیی نیو سەدەی تەڤگەری ئاپۆیی، بە واتای تۆڵەسەندنەوە شێخ سەعیدەکان دێت کە وتویەتی: “بە دڵنیاییەوە نەوەکانم تۆڵەی من دەکەنەوە” و ئەو شەهیدانەی کە هاوارەکانیان لە هەرچوار پارچەی کوردستاندا دەنگ دەداتەوە.

باسی لەوەشکردوە، بە دڵنیاییەوە یەکێک لە نەوە هەرە بوێر و قارەمان و فیداییەکان کە شێخ سەعیدی بانگ دەکرد، هەڤاڵمان زیلان (زەینەب کناچی)ـە، کە لە ٣٠ـی حوزەیرانی ١٩٩٦دا چالاکیی فیدای ئەنجامدا، ئێمە پێشەنگی فیدایمان هەڤاڵ زیلان لە ٢٩ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئەودا کە بۆ دۆزی ئازادیی لە هەمان کاتدا چووە ناو کاروانی شەهیدانەوە، بەبیر دەهێنینەوە و ڕۆژی فیدابوونی لە گەلی کورد پیرۆز دەکەین.

هەروەها هەپەگە دەشڵێت: وەکو جەنگاورانی فیدای ئاپۆیی پەیوەستبوونمان بە بەڵێنەکانمان بۆ شەهید، گەل و ڕێبەرایەتی ڕادەگەیەنین، ڕایدەگەیەنین کە ئێمە بەبریارین هەتا مسۆگەرکردنی ئازادیی گەلەکەمان و ڕێبەرەکەمان گرێرداوی هێڵی شەهیدانین و بە ڕۆحی فیدای ئاپۆی تێکۆشانمان بڵندتر و بەردەوام دەکەین.


هێرش بە چەکی قەدەغەکراو

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەیی کۆتاییدا بە تایبەت لە هەرێمەکانی ڕۆژئاوای زاپ، دەشتاییەکانی نێوان ناوچەی ئامێدیی باشووری کوردستان و هەرێمی دێرەلۆک جوڵە و هەروەها لە دژی هێزەکانمان لە مەتینا هێرشەکانی سوپای تورک زۆر زیادیان کردووە.

هەروەها باسی لەوەشکردوە، لە گوندی سێگرێی نزیکی ناوچەی ئامێدی و لە گۆڕەپانی گردی ئامێدیمان کە کەوتووەتە ژووری گوندی سێگرێ بە چەکی کیمیایی شەپۆلێکی هێرشی لەناوبردن لە دژی هێزەکانمان دەستپێکراوە، پێشتریش پەیوەست بەم بابەتەوە ڕاگەیاندراو و ئاگادارییمان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردبووەوە، بەڵام هێرشەکانی سوپای تورک لەو ناوچانە بێناوبڕ و زیاتر بوون، دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی بگات بە ئامانجەکانی زۆر زیاتر بە چەکی کیمیایی هێرشەکانی درێژ کردووەتەوە.

هەپەگە باسی لەوەشکردوە، ئەوان لە ٢٤ و ٢٦ـی حوزەیراندا لەم ناوچەیە لە دژی هێرشەکانی سوپای تورک کە لەسەر بنەمای لەناوبردن دەیکات، ئۆپەراسیۆنی وەڵامدانەوەمیان ئەنجام دا.

لە بەردەوامیدا راگەیەندراوەکەدا هەپەگە دەشڵێت: دووبارەی دەکەینەوە؛ هێزەکانمان پەیوەست بە پرۆسەی نوێوە کە لەلایەن ڕێبەر ئاپوە ڕاگەیاندراوە و گرێدراوی بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەین، وێڕای ئەوەی تێکۆشانی چەکداری وەستێندراوە، بە تایبەت لە هەرێمی ئامێدی فەرماندەیی سوپای تورک بە سەختی و تەواوەتی چەکی کیمیایی وەک تاوانی جەنگ بەکاردەهێنێت کە لەلایەن یاسا نێونەتەوەییەکانەوە قەدەغەکراوە و لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا ئێمەیش لە ٢٤ و ٢٦ـێ حوزەیراندا مافی وەڵامدانەوەمانمان بەکارهێناوە، پەیوەست بە هەستیاری پرۆسەکەوە لە ئێستادا دیمەنی چالاکی بەفراوان و زیانەکانی سوپای تورک بڵاوناکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەڵام دەمانەوێت ئەم شتە ڕوونکەینەوە؛ بەرپرسیاری زیانەکان و ئەم تابلۆیەیی فەرماندەیی سوپای تورکی لە هەرێم و زیهنیەتەکەی کە لە بەرامبەر هێزێکی دەستهەڵگرتوو لە چەک بە بەردەوامی چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بەکاردەهێنێت کە زیانێکی مەزنی لێدەکەوێتەوە، پێویستە بزانرێت گەر دوای ئەم ئۆپەراسیۆنی وەڵامدانەوە و ئاگادارکردنەوەیەمان، سوپای تورک بە بەکار‌هێنانی چەکی کیمیایی درێژە بە هێرشەکانی بدات، ئەوا وەڵامدانەوەی توندتر و کاریگەرترمان دەبێت، ئاشکرایە ئەم هێرشە کە لەلایەن هەندێک بازنەوە بۆ بەرژوەندی تاکە کەسی ئەنجام دەدرێن، لە هەمان کاتدا پەیوەندیدار بە لەباربردنی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیکی کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشخراوە و بۆ هەموو گەلانی تورکیا دەستوەردانێکی هەستیارە، بەم هۆکارە خاوەنی مافین لە دژی ئەم هێرشە بێدەنگ نەبین، هێزی خۆمان بپارێزین و بە توندترین شێوە وەڵامی پێویست بدەین.


هەپەگە سەبارەت بە وردەکاری هێرشەکانی سەر هێزەکانی بەم شێوەیە زانیاری ختووەتە ڕوو؛

لە نێوان ٢١-٢٦ـی حوزەیراندا، تونێلەکانی گەریلا لە گۆرەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٩ جار بە گازی کیمیایی و درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردوومان کراون.

٢٧ـی حوزەیران تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لە پێشدا بە تەقەمەنی وێرانکەر و دواتر بە گازی کیمیایی بە سەختی بۆردوومان کراون.

لە نێوان ٢١-٢٦ـی حوزەیران تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی و دەرگەلێ لە هەرێمی مەتینا ١١ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردوومان کراون.

لە نێوان ٢٠-٢٦ـی حوزەیراندا تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ١٨ جار بە بلدۆزەر و حەفارەی کونکردن هەوڵی ڕووخاندنیان دراون.

٢٦ـی حوزەیران تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانێ دەرگەلێ لە هەرێمی مەتینا، ١٥ جار بە بلدۆزەر، شۆفڵ و حەفارەی کونکردن هەوڵی ڕووخاندنیان دراوە.

لە نێوان ٢٠-٢٧ـی حوزەیران لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بێشیلی، سەری مەتینا، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی گردی سیسەر، گردی ڕەشید، دێڕەشی، گرگاشێ، دەشتی کافیا، مژێ، گردی کون، گردی زەنگل، زێڤکێ، حەفتەباخ، سپیندارێ، سێدارێ، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، گردی بەهار، لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ زینێ بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بە بەردەوامی بۆردوومان کران.

لە کۆتایشدا هەپەگە سەبارەت بە شەهید بوونی سەرحەد جەیلا دەڵێت: وڵاتپارێزی قەدرگران، سەرحەد جەیلان لە ناوچەی بازیدی ئاگری وەک میوان هاتە لای هێزەکانمان، بەڵام لەوکاتەی لامان مایەوە بەهۆی گۆرانی دۆخی هەواوە و بەهۆی سەرهەڵدانەوەی هەندێک نەخۆشی پێشوویی خۆی، وێڕای هەموو هەوڵدانەکانمان نەتوانرا گیانی ڕزگار بکرێت و ژیانی لەدەستدا، لەبەرئەوەی سەرحەد جەیلان لەناو خەباتی وڵاتپارێزییدا گیانی لەدەستداوە، ئەو وەک شەهیدی تەڤگەری ئازادیی کوردستان پەسەند دەکەین و خەمگینی خۆمان دەربڕین، سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای وڵاتپارێزمان سەرحەد جەیلان، خزم و کەسووکارەکەی و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار