تورکمانەکان رێگەی سەرەکیی هەولێر- کەرکووکیان داخست

10 كاتژمێر لەمەوپێش



 

جارێكی تر لایەنگرانی (بەرەی توركمانی) لە ناحیەی پردێ هاتنەوە سەر شەقام. گۆڕینی بەڕێوەبەری شارەوانی ئەم ناحیەیە (محەمەد نەجیب) لە پێكهاتەی توركمان و دانانی كەسێكی كورد لە شوێنەكەی توركمانەكانی توڕە كردووە. 

بەرەی توركمانی كە خۆی لە بنەڕەتەوە بەشداری حكومەتی خۆجێی كەركوكی نەكردووە، ئێستا لەسەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا دەیەوێت پرسی نادادپەروەریی لە دابەشكردنی پۆستەكانی ئیدارەی خۆجێی كەركوك بوروژێنێت و وا نیشان بدات توركمانەكان ستەمیان لێكراوە.

لە پاڵ پرسی ناڕەزایەتیی دژی گۆڕینی بەڕێوەبەری شارەوانی (پردێ) كە توركمانەكان بە (ئاڵتون كۆپری) ناوی دەبەن، بەرەی توركمانی بە ئاشكرا داوا لە سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات پرۆسەی پێكهێنانی ئیدارەی خۆجێی كەركوك دووبارە بكاتەوە

دوای ئەوەی لایەنگرانی بەرەی تورکمانی لە پردێ خۆپێشاندانیان کرد و رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر و کەرکووکیان داخست، رێگەکە ئێستا کراوەیە. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێی تەممووزی 2025، لایەنگرانی بەرەی تورکمانی لە پردێ رژانە سەر شەقام و گرژی کەوتە نێوان خۆپێشدەران و هێزە ئەمنییەکان.
 
تورکمانەکانی پردێ بۆ زیاتر لە کاژێرێک رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر- کەرکووکیان داخست. دواتر هێزە ئەمنییەکان رێگەکەیان کردەوە و لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لە داوای تورکمانەکان پێکهێندرا. 
 
پۆستەکانی ناحیەی پردێ کشەیان لەسەرە و تاوەکو ئێستا یەکلایی نەکراونەتەوە. بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، تورکمانەکان لە کۆی 17 پۆست، 12 پۆستیان لەژێر دەستە. 
 
تورکمانەکان داوای پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەکە دەکەن، بەڵام ئیدارەی کەرکووک ئەمڕۆ داواکەی رەتکردنەوە و گرژییەکی زۆر لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار