ئەمریکا 130 ملیۆن دۆلار دەداتە هەسەدە

10 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بۆ ساڵی داهاتوو ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیی هێزە هاوپەیمانی لە سوریا و بڕی 130 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەکات، پشکی شێری ئەو یارمەتییەش بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەبێت.

لە چوارچێوەی بودجەی وەزارەتی بەرگری بۆ ساڵی 2026 ئەمەریکا زیاتر لە 130 ملیۆن دۆلار بۆ سندوقی راهێنان و پڕچەککردنی دژە داعش (CTEF) لە سوریا تەرخان دەکات بۆ یارمەتیی و پاڵپشتی هێزە هاوپەیمانەکانی لە سوریا، بەشێکی زۆری ئەو پاڵپشتییەش وەک ساڵانی رابردوو بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەبێت.

بودجەکەی پنتاگۆن بۆ پاڵپشتیی هاوپەیمانەکانی لە سوریا بۆ شەڕی رووبەڕووبونەوەی شانە نوستوو و نهێنییەکانی داعش، پاراستنی کامپەکانی وەک هۆل و رۆژ، زیندانەکانی داعش و هەر پرۆسەیەکی دیکەی پەیوەست بەو بابەتانە تەرخان دەکرێن.

لە بەیاننامەکەیدا، ئەمڕۆ شەممە، 5ی حوزەیران، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمریکا پابەندە بە "شکستی بەردەوام"ی داعش، بە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی "هاوبەشی متمانەپێکراو" بۆ پاراستنی فشاری بەردەوام لەسەر ئەو گروپە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی سەرهەڵدانەوەی ئەو گروپە مەترسییە بۆ سەر بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا، بۆ گەلانی عێراق و سوریا و لوبنان و بۆ سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی.

واشنتۆن بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و سوپای سوریای ئازاد کە بنکەیان لە سێگۆشەی سنوری نێوان سوریا و ئوردن و عێراقە.

ئەمەریکا دەڵێت، ئەم پاڵپشتییە بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی داعش و ڕێگریکردنە لە سەرهەڵدانەوەی داعش.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار