٧٩٠٠ کاندید ڕکابەری لەسەر ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن

9 كاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی ڕابردوودا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمارکردنی زیاتر لە حەوت هەزار و 900 کاندیدی ڕاگەیاند کە کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا.
ئەم ژمارەیە لەدواى ساڵی ٢٠٠٣ەوە بەرزترین ژمارەیە لەهەڵبژادنەکاندى هێندە کاندید هەبێت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی فراوانبوونی بەشداری سیاسییە.
چاودێرانی هەڵبژاردن دەڵێن: ڕەنگە ئەم ژمارەیە زۆرەی کاندیدان نەتوانن خواستەکانی گەلی عێراق بەدی بهێنن، هەروەها دەبێتە هۆی پارچە پارچەبوونی دەنگی دەنگدەران و دەرفەت بۆ هێزە سیاسییە گەورەکان زیاتر دەڕەخسێنێت.
جاودێران جەختیش دەکەنەوە، کێبڕکێ و هەڵبژاردنی کاندید لەسەر بنەمای هۆز یان کەسایەتیی، بەبێ دیدگای نیشتمانی یان بەرنامەی کار، دامەزراوە یاساییەکان لاواز دەکات، وەک ئەوەی لە پێشوودا ڕوویداوە.
ڕوونیشیان کردەوە، زۆرینەی لیستە بەشداربووەکان پێشنیازی باشی ئابووری یان خزمەتگوزارییان نییە، لەکاتێکدا زۆرینەی کاندیدەکان پشت بە بەڵێنی جەماوەر دەبەستن، نەک پێشکەشکردنی بەرنامەی کار بۆ چارەکردنی قەیرانی وڵات.
چاودێران جەخت دەکەنەوە "سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکە تەنیا بەند نییە بە ژمارەی بەشداربووان یان ڕێژەی دەنگدان، بەڵکو بەندە بە ژینگەی یاسایی و ئەمنی کە دەنگی هاووڵاتیان لە زەوتکردن بپارێزێت.
ئەوان جەخت لەوە دەکەنەوە کە "کێبڕکێ لەسەر بنەمای ئارەزووی کەسی یان ڕەچاوکردنی ناوچەیی و خێڵەکی، بەبێ دیدگای نیشتمانی یان بەرنامەی واقیعی، دۆخی لاوازی لەناو دامەزراوەی یاسادانان بەرهەم دەهێنێتەوە، وەک ئەوەی لە خولەکانى پێشوودا ڕوویداوە".
ئەم هۆشدارییانە هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە کاریگەریی پارەی سیاسی و چەکی نافەرمی لە هەندێک بواردا. ترس لە دووبارەبوونەوەی ساختەکاری یان فشاری دەنگدەران، جا لە ڕێگەی کڕینی دەنگەوە بێت یان هەڕەشەی نایاسایی، بەربڵاوە.
چاودێران جەخت لەوە دەکەنەوە کە "سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکە تەنها بەندە بە ژمارەی بەشداربووان یان ڕێژەی دەنگدان، بەڵکو بەندە بە ژینگەی یاسایی و ئەمنی کە دەنگی هاووڵاتیان لە کاریگەری و زەوتکردن دەپارێزێت، هەروەها بە ئەدای کۆمسیۆن لە دەستەبەرکردنی پێوەرەکانی دەستپاکی و دادپەروەری".
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.

