هاوپەیمانان 90 بارهەڵگر چەک ڕەوانەى ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 90 بارهەڵگر چەک و پێداویستیی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرد، ئەمەش بەپێى ڕاپۆرتێکى روانگەی سووری.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 70 بارهەڵگر لە چەک و پێداویستیی سەربازیی لەڕێگەی دەروازەی وەلید کە هاوسنووری هەرێمی کوردستانە، رەوانەی بنکەی خەراب جیر لە رمێلانى رۆژئاوای کوردستان کردووە.

ئەوەشهاتووە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 20 بارهەڵگری دیکەی چەک و تەقەمەنی بەهەمان شێوە لە هەرێمی کوردستانەوە بردووەتەوە بارەگای قەسرک لە حەسەکە.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئێستا ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا هەزار و 500 سەربازە و پێشتریش 500 سەربازی دیکەی لە سووریا کشاندبووەوە، لەکاتێکدا لە سەردەمی دەسەڵاتی پێشووی سووریا ژمارەی سەربازانی ئەمریکا زیاتر لە دوو هەزار سەرباز بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار