مەشهەدانی و نێچیرڤان بارزانی: كێشەی مووچە بەپێی دەستوور چارەبکرێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هاوڕا بوون لهسهر گرنگيى گهيشتن به ڕێگهچارهيهكى گونجاو بۆ كێشهى مووچهى مووچهخۆرانى ههرێمى كوردستان، بهتايبهتى لهم قۆناغه ههستيارهدا. هاوکات دووپاتیان کردەوە، چارهكردنى پرسهكان لهگهڵ ههرێم له بهرژهوهنديى تهواویی عێراقدايه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی تەممووزی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيى له مهحموود مهشههدانى، سهرۆكى پەرلەمانی عێراق و شاندێكى ياوهرى كرد.
بەگوێرەی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی پەیوەندیی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. هەروەها "جەخت لەسەر پێویستیی دوورخستنەوەی پرسی مووچەی فەرمانبەران و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی بەدوور لە ناکۆکییە سیاسییەکان کرایەوە".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هەردوولا ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی جدی دەربارەی ئەم قەیرانە دەربڕی، و ئەوەی کە ئەنجومەنی نوێنەران رۆڵێکی سەرەکی هەبێت لە کۆکردنەوەی لایەنەکان لەسەر ئەو چارەسەرانەی کە حکومەتی هەولێر و حکومەتی ناوەند پێشکەشی دەکەن؛ بۆ گەیشتن بە پەیوەندییەکی کارگێڕیی هاوئاهەنگ کە نەکەوێتە ژێر کاریگەریی کێشە سیاسییەکان. هەروەها گەیشتوونەتە چەند چارەسەرێک کە لە ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت".
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، مەشهەدانی جەختی کردەوە "لە ئێستادا و لەم بارودۆخە هەستیارەدا پێویستیمان بە یەکڕیزی هەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان، حکومەتی ناوەند بە جیدی مامەڵە لەگەڵ هەر پێشنیازێکی کرداری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە دەکات". ئەمە بەگوێرەی نووسینگەکەی.
هەروەها سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەش کردووە، "ئێمە لەگەڵ هاووڵاتییانی کوردستانین؛ چونکە بەشێکە لە گەلی عێراق، هەروەک چۆن لەگەڵ هاووڵاتییانی هەموو پارێزگاکانی عێراقداین."

