تورکیا: لە کوردستان پێنج سەربازمان بەهۆی گازی میسانەوە مردون

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وەزارەتی بەرگریی توركیا ڕایدەگەیەنێت، لە میانی چالاکییەکانی گەڕان و پشکنین بۆ گەیشتن بە تەرمی ئەفسەرێك کە لە ساڵی 2022 لە عێراق گیانی لەدەستدا، 19 سەرباز بەر گازی میسان کەوتوون و بەو هۆیەوە پێنجیان گیانیان لەدەستداوە.
 
ئێوارەى ئەمڕۆ لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتى بەرگرى دەڵێت: لە ساڵی 2022 لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ قوفڵ لە باکوری عێراق (هەرێمى کوردستان) ئەفسەرێكی هێزی پیادە (نوری مێلیح بۆزکورت) گیانى لەدەستداوە، لە میانی چالاکییەکانی گەڕان و پشکنین بۆ گەیشتن بە تەرمەکەى 19 سەرباز بەر گازی میسان کەوتوون. 

لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕانەکەدا، هەموو ئەو ناوچانەی کە ڕەنگە تەرمەکەی تێدا بدۆزرێتەوە، لەلایەن تیمە تایبەتەکانەوە بە وردی گەڕان بەردەوام بوو، لە ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥ لە ئەشکەوتێک لەسەر گردێک بە بەرزی ٨٥٢ مەتر کە پێشتر وەک نەخۆشخانەیەک بەکارهێنرا ئەو ١٩ سەربازە بەر گازەکە کەوتون و دەستبەجێ گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکە، بەڵام بەهۆى زۆرى برین و کاریگەریەکەیەوە  پێنجیان لەو سەربازانە گیانیان لەدەستدا.

بەپێى ڕاگەیەندراوەکە ئەو ئەفسەرەى کە دەگەڕان بەدواى تەرمەکەیدا، لەلایەن شەڕڤانانى پەکەکەوە کوژراوە، لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢وە لەچەند جارێک ئۆپەراسیۆنی  گەڕان و پشکنینیان بۆ تەرمەکەى کردوە، هێشتا تەرمەکەمان نەدۆزراوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار