شاندەکەی هەرێم لەگەڵ نووسینگەی سودانی کۆدەبێتەوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد، ئامانجی سەردانی شاندەکە بۆ رێککەوتنە لەگەڵ بەغداد لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت

شاندەکە وەڵامی رەشنووسی حکومەتی عێراقی بۆ رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هێناوە بۆ بەغداد، شاندەکە کاتژمێر 11 لەگەڵ نووسینگەی سودانی کۆدەبێتەوە، شاندەکە وەڵامی کۆتایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عێراق دەدەن.

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتنە بەغداد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەشنوسی كۆتایی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد كە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ كۆتایی بێت و رێكبكەون.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە گفتوگۆكان ڕاگەیاند: گفتوگۆكان ئەمڕۆ لەبەغداد بەردەوام دەبێت لەسەر رەشنوسی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد، ژمارەو داتاو پرسەكان بەردەوام بەپێی گفتوگۆكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت بەڵام ئەوەی تا ئێستا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت زیاتر لەسەر دۆسیەی نەوت چڕ بووەتەوە بەم شێوەیەیە:

- هەرێمی كوردستان رۆژانە (280) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.
- بڕی (200) هەزار بەرمیلی رادەست دەكات و بڕی نزیكەی (70 – 80) هەزار بەرمیلی لا دەمێنێتەوە بۆ ناوخۆ

- بڕی (16) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت خەرج دەكرێت.
- داهاتی ناوخۆ مانگانە رادەست دەكرێت پوختەی نزیكەی (90 – 100) ملیار دینار رادەست دەكرێت

- تەوتینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەڵام لەرێگەی ئەو پرۆسەیەی حكومەتی هەرێمەوە كردوویەتی كە "هەژماری من"ە
- گفتوگۆی چڕ دەكرێت لەسەر قەرزی كۆمپانیاكان كە (میارێك) دینارە.

لەبەرامبەردا هەرێم داوا دەكات:
- خەرجی موچەی موچەخۆرانی هەرێم مانگانە
- بودجەی تەشغیلی مانگانە نزیكەی (120) ملیار دینار
- بودجەی وەبەرهێنان.

ئەم ژمارەو داتایان و پرسانە لە هەر گفتوگۆیەكدا گۆڕانكاری بەسەردا دێت و رەنگە ئەمڕۆ تا ئێوارە گۆڕانكاری لەسەر چەند بابەتێكی تر و ژمارەیەكی تر بكرێت، بەڵام حكومەتی عێراق كە رەشنوسەكەی ئامادەكردووەو ئەمڕۆ وەفدی هەرێم دەیباتەوە بەغداد و لەوێ گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، هەندێك گۆڕانكاری تیاكراوەو چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ بگەنە رێككەوتنی كۆتایی و سبەینێ دەنگی لەسەر بدرێت، ئەگەر هیچ رووداوێك نەیەتە پێشەوە.  

- شاندەکەی حكومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەبەغداد پێکهاتووە لە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار