تورکیا کوژرانى سێ سەربازی دیکەی لە کوردستان ڕاگەیاند

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی سێ سەربازی دیکەی بەهۆی بەرکەوتەی گازی میسانەوە راگەیاند و دەڵێت، ژمارەی ئەو سەربازانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە هەشت سەرباز.

دوێنێ یەکشەممە 06-07-2025 وەزارەتەکە رایگەیاند تیمێکیان ئۆپراسیۆنێکی گەڕانیان بۆ تەرمی سەربازێک لە ئەشکەوتێکی ناوچەی ئۆپراسیۆنی چنگ-قوفڵ لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، بەڵام نەیانتوانیووە تەرمەکەی بدۆزنەوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا باسی لەوەش کردووە، لەکاتی گەڕان 19 سەربازیان گازی میسیانیان هەڵمژیوە و بەهۆیەوە دەستبەجێ پێنج کەسیان گیانیان لەدەستدا و ئەوانی دیکەش چارەسەریان بۆ کرا، بەڵام ئەمڕۆ مردنی ئەو سێ سەربازەی دیکەی راگەیاند.

بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، تیمەکە بۆ تەرمی نوری مەلیح بۆزکورت گەڕاون کە لە 28-05-2022 لە هەمان ناوچە کوژراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار