كۆبوونەوەی وەفدی ئیمرالی و ئەردۆغان دەستیپێكرد

4 كاتژمێر لەمەوپێش



كۆبوونەوەی وەفدی ئیمرالی و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا لە کۆشکی سەرۆک کۆمار لە ئەنكەرە، دەستیپێكرد. 

وەفدی ئیمراڵی پێكهاتووە لە (پەروین بوڵدان)و (مەدحەت سانجار)، لەلایەن ئەردۆغانیشەوە هەریەكە لە (ئیبراهیم کاڵن) سەرۆکی دەزگای هەواڵگیریی میت و (ئەفکان ئالا) سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە لە پەرلەمانی تورکیا ئامادەن.

کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەدەچێت و دوای رۆژێك دێت لە دیداری وەفدی (دەم پارتی) لەگەڵ عەبدوڵا ئ.ۆج.الان لە دورگەی ئیمرالی.

بڕیارە لەدوای ئەم كۆبوونەوەیەوە ئیتر پرسی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد لە توركیا بچێتە قۆناغێكی نوێوە.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە 6ی تەممووزی 2025، شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان و ئەندامێتی میدحەت سانجار و ئۆزگور فایەق ئەرۆڵ لە زیندانی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکیی زیندانیکراوی پەکەکەیان کرد.

هەروەها بڕیارە لەم هەفتەیەدا هەم ئۆجەلان پەیامێکی دیکەی هەبێت، هەم ژمارەیەک لە چەکدارانی پەکەکە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان و بە بەرچاوی میدیاکانەوە چەکەکانیان دابنێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار