ڕاگەیەندراوى شاندی ئیمرالی لەبارەى کۆبونەوەکەیان لەگەڵ ئەردۆغان

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، تێبینی و پێشنیازەکانی خۆمان سەبارەت بە قۆناخی نوێی پرۆسەی چارەسەری و ئەو کارانەی لەمەودوا دەکرێن گەیاندە ئەردۆغان.

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ئەندامانی شاندی ئیمراڵی (پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان) لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا لە کۆشکی سەرۆک کۆمار لە ئەنكەرە، بۆ ماوەى کاتژمێرێک کۆبوونەوە.

شاندەکە سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بە نووسراوێک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. 

 "ئەمڕۆ ئەندامانی شاندی ئیمراڵی پارتی دەم، پەروین بوڵدان و میتات سانجار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە، شاندەکەمان بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆی سەبارەت بە قۆناغی نوێی پرۆسەکە و ئەوەی لێرەوە بەدواوە دەکرێت، هاوبەشی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە ئیرادەی هەردوولا بۆ درێژەدان بە پرۆسەکە بەردەوامە.

وەفدی ئیمراڵی پێكهاتووە لە (پەروین بوڵدان)و (مەدحەت سانجار)، لەلایەن ئەردۆغانیشەوە هەریەكە لە (ئیبراهیم کاڵن) سەرۆکی دەزگای هەواڵگیریی میت و (ئەفکان ئالا) سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە لە پەرلەمانی تورکیا ئامادەبوون.

کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو  دوای رۆژێك دێت لە دیداری وەفدی (دەم پارتی) لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە دورگەی ئیمرالی.

بڕیارە لەدوای ئەم كۆبوونەوەیەوە ئیتر پرسی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد لە توركیا بچێتە قۆناغێكی نوێوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار