تولای حاتەم: بەر لەپشووى پەرلەمان کۆمیسیۆن درووست بکرێت

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری پەیوەست بە پرۆسەکە گوتی:"لە هەفتەیەکی یەکلای کەرەوەداین، پێویستە پێش داخستنی پەرلەمان بە خێرای کۆمیسیۆن درووست بکرێت."

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی دەم پارتییدا قسەی کرد. 

تولای حاتەم ئۆغوللاری جەختی لەوەکردەوە پێش ئەوەی پەرلەمان دابخرێت دەبێت "کۆمیسیۆنی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" دەستبەجێ درووست بکرێت و گوتی: "دەبێت ئەم کۆمیسیۆنە لە تەواوی وەرزی هاویندا بە شەو و ڕۆژ کار بکات."

تولای حاتەم ئۆغوللاری هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە شاندی ئیمراڵی لە دیدارەکەی پێرێیاندا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی بابەتی 'چەک لەناوبردنی گەریلا' لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ قسەیان کردووە. تولای لە بەردەوامییدا گوتی: "لێرەوە سڵاوەکەی بەڕێز ئۆجالانتان پێدەگەیەنم کە لە ڕێگەی شاندەکەوە بۆ ژنان و گەنجانی ناردووە. وێڕای هەنگاونانی پێویست بۆ دیموکراتیزەبوونی تورکیا و ئاشتی، بەرپرسیارێتییەکی مەزن دەکەوێتە ئەستۆی هەموومان.. بەڕێز ئۆجالان لەم دیدارەدا بە تایبەتی لەسەر ئەم پرسە ڕاوەستەی کرد. هەروەها ئێمەش دەلێین بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە دەبێت بە هەموو شێوەیەک دەرگای گۆڕانکاری دیموکراتیک، یاسایی و ئازادی بکرێتەوە."

لە بەردەوامی قسەکانییدا تولای حاتەم ئۆغوللاری باسی لە کۆبوونەوەکەی شاندەکە لەگەڵ ئەردۆگان کرد و گوتی: "لە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا لە هەفتەیەکی مێژووییداین. شاندەکەمان لەسەر پێویستییەکانی پرۆسەکە لەگەڵ سەرۆککۆمار قسەیان کرد. بۆ ئەوەی ئەم هەفتەیە بە سەرکەوتن تێپەڕێت، دەبێت ڕێگرییە سیاسیی و یاساییەکان لاببرێن و دەرگاکانی دیموکراتیزەبوون و ئاشتی بکرێنەوە. هەروەها هیوای گەلانی تورکیا لە هەمووکات زیاتر بووە. ئەم ساتە دەبێتە مەراسیمی ئاشتی کە هەموومان بە حەسرەتەوە لەگەڵییدا دەژین. ئەم ساتە مسۆگەرکردنی ئاشتی تورکیایە. ئێمە لە قۆناغی ئاشتیداین.

دەبێت ئاشتی لەسەر زەمینەیەکی دیمورکراتیک بونیات بنرێت و هەمیشەیی بکرێت. لەم بابەتەدا پێویستە هەموو کەسێک بە ئەرکی خۆی هەستێت. بە تێکۆشانمان ڕێگەی ئاشتی و دیموکراتیک دەکەینەوە. قۆناغەکە پێویستی بە هەنگاونانی ڕوون و کاریگەرە. ئەم هەنگاوە لە لایەکەوە پێیەکی پرۆسەی کۆمەڵایەتییە و پێیەکەی دیکەی بڕیارەکانی پەرلەمانە. بڕیارەکان بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار