دەقی رەشنوسەكەی عێراق لەبارەی نەوت و موچە

دوێنێ



 

رەشنوسی حكومەتی عێراق، بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و چارەسەركردنی پرسی داهات و مووچەی فەرمانبەران

یەكەم رادەستكردنی نەوت
أ-قۆناغی یەكەم:
1-رادەستكردنی نەوت: دەستبەجێ‌ دەستكردن بە رادەستكردنی تەواوی ئەو بڕەی ئێستا بەرهەمدەهێنرێت لە هەرێم، لەگەڵ هەر زیادەیەك لە ئایندەدا، بە مەبەستی هەناردەكردن و رەوانەكردنی داهاتەكەی بۆ خەزێنەی فیدراڵی، جگە لەو بڕەی بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیە.

بەواتای رادەستكردنی دەستبەجێی (236) هەزار بەرمیلی رۆژانە، (رونكردنەوە بەرهەمی ئێستا 282 هەزار بەرمیلە، 46 هەزاری بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ لێدەردەكرێت).

2-بەكارهێنانی ناوخۆی نەوت: بەكارهێنانی ناوخۆ لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی هەرێم دەبێت لەم قۆناغەدا ( ئیدارەو دابەشكردن و پێدانی بڕی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بە كۆمپانیاكان، لەبری گواستنەوەو بەرهەمهێنان).
ب-قۆناغی دووەم (دەستبەجێ‌ دەستپێدەكات هاوشانی قۆناغی یەكەم و بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت):

حسابكردنی بڕی بەكارهێنانی پێویست بۆ ناوخۆ، كە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بە هەماهەنگی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، شیكاری بڕی پێویستی هاوڵاتیانی هەرێم دەكات لەبەرهەمە نەوتیەكان.

دووەم: رادەستكردنی داهاتە نانەوتیەكان، كە لە بڕی  (200) ملیار دیناری مانگانە كەمتر نەبێت (كە بەپێی تەرازوى پێداچونەوە داهاتە ناوتیەكان ساڵانە دەگاتە (4,7) ترلیۆن  دینار).

سێیەم: پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان  بۆ تەواوكردنی تەوتیكردنی مووچەی هەرێم بەگوێرەی بڕیاری دادگا فیدراڵی، كە وادەكەی (90) رۆژ تێپەڕنەكات، دوای كۆتایی هاتنی ئەو ماوەیەش تەنها مووچەی ئەوانە دەدرێت كە تەوتین كراون.

چوارەم: پێكهێنانی لیژنەیەكی یاسایی و هونەری هاوبەش لەنێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەی زیادەڕۆیی پشكی هەرێم لەبودجە لەسەربنەمای خەرجی فیعلی، ئامادەكردنی دیراسیەكی یاسایی و پێشكەشەكردنی بە ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی دوو هەفتەدا.

پێنجەم: وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەستدەكات بە ناردنی مووچەی هەرێم، دوای جێبەجێكردنی بڕگەكانی (یەكەم/قۆناغی یەكەم،دووەم سێیەم چوارەم) لەلایەن هەرێمەوە، دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار