قاسم ئەعرەجی بەسەردانێکى لەناکاو لەهەولێرە

23 كاتژمێر لەمەوپێش



 

قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەیشتە هەولێرو رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستانی بینی. 

وەكو خۆی دەڵێ؛ ئەعرەجی لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەك دیداری سیاسی و ئەمنیی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم. 

بەمدواییە هەرێمی كوردستان روبەڕووی شەپۆلێك هێرشی درۆنی بووەوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك گروپی سەربە حەشدی شەعبی تۆمەتبار كرد بەوەی لە پشت هێرشەكانەوەن، ئەمە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكارەكانی عێراقی توڕەكرد.

نوسینگەی سودانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تۆمەباركردنی بێ بەڵگەی هێزێكی سەربە سوپای عێراق "مەبەستی حەشدی شەعبی بوو" بە كارێكی قبوڵنەكراو ناوبرد. 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم راگەیەندراوێكی تری دژ بە راگەیەندراوەكەی سودانی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەكرد" بەداخەوە هەستدەکەین جۆرێك لە پەردەپۆشكردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە بەرانبەر ئەو زێدەڕۆییە ئەمنییانەی كە لە دژی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێن. 

لە ساڵانی رابردووش كە بە دەیان جار هەرێم بەر پەلاماری درۆن و موشەكەكان دەكەوت، هەرچەندە ئاراستە و سەرچاوەی موشەك و درۆنەكانیش دیار بوون و چەندین جار بۆ دەرخستنی ڕاستییەكان لیژنەی هاوبەشی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ دروست بوون، بەڵام دیسان بەداخەوە نە دەرئەنجامی لێكۆلینەوەكان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكران و نە لەسەر ئەو تاوانە ئاشكرا و كردەوە نایاساییانە كەس سزا دەدرا و هیچ ڕێوشوێنێكیش لەبەرانبەر هیچ لایەنێك نەگیرایەبەر".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار