هەرێم بۆ ناردنی مووچە 48 كاتژمێر مۆڵه‌ت به‌ به‌غدا ده‌دات

16 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرچاوەیەکى ئاگادار ڕایگەیاند، حکومەتى هەرێمی کوردستان تەنیا 48 کاتژمێر مۆڵەت بە بەغدا دەدات بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران، ئەگەر وەڵامێکی ئەرێنی نەداتەوە، ئەوا دەست دەکات بە جێبەجێکردنی ئەو بژاردانەی کە لەبەردەمیدان، کشانەوەش لە پڕۆسەی سیاسی عێراق یەکێکە لە بژاردەکان.

ئەمڕۆ لیژنە پێنج کەسیەکە یەکەم کۆبونەوەی خۆی لە بەغدا ئەنجامدا، دوای ئەوەی رۆژی 8-7-2025 لەلایەن سەرۆک وەزیرانەی عێراقەوە پێکهێنرا بۆ چارەسەرکردنی کیشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد.

فراکسیۆنی پارتی بڕیاریداوە ئیتر بەشداری هیچ دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق نەکات هەتا بەغدا بە ئەرێنی وەڵام دەداتەوە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەنێرێت، ئەمە وەکو هەنگاوی یەکەمە.

لەلایەکى دیکەوە لیژنە وەزارییەکەى عێراق بۆ چارەسەرى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا یەکەم کۆبووونەوەی خۆی کرد، بە گوێرەى راگەیێنراوێکى وەزارەتى پلاندانانى عێراق، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆسیە هەڵپەسێراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
   
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو کارنامەی پێشکێشکراوی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان خرانەڕوو، کە چەند تەوەرێکی گرنگیان لەخۆگرتبوو؛ لەوانە، دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت و میکانیزمەکانی رێکخستنی، بڕى بەکارهێنانى ناوخۆیی بەرهەمە نەوتییەکان، هەروەها رادەستکردنی پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتە نانەوتییەکان لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، جگە لە گفتوگۆکردن لەبارەی بەجێکردنى مووچەی فەرمانبەران."
 
لیژنەکە سێشەممە 8ـی تەممووز پێکهێنرا بۆ ئەوەى هەردوو رەشنووسی هەولێر و بەغدا لە بارەى داواکارییەکانى نێوانیان لەبارەى پرسى نەوت و مووچە یەکبخەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار