کەجەکە ڕاگەیەندراوێکى نوێى لەسەر مەراسیمى چەکدانان بڵاوکردەوە

14 كاتژمێر لەمەوپێش



 

كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" لەبارەی مەراسیمی "لەناوبردنی چەك" لەلایەن گەریلاكانی پەكەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "شوێنی دیاریكراو ئاشكراناكرێت بەڵام پاس بۆ گواستنەوەی ئامادەبووان دابینكراوە".

كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند:" مەڕاسیمی لەناوبردنی چەك، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی 11ـی تەمموز، كاتژمێر 8:00 بۆ 9:00 بەڕێوەدەچێت، شوێنی دیاریكراو ئاشكرا ناكرێت، بەڵام پاس دابینكراوە و هەموو بەشداربوان دەگەنێتە شوێنێك نزیك لە شوێنی دیاریكراوی مەڕاسیمەكە،  بۆ ئەو مەبەستە لە (هۆتێل ئاشوور) لە شارۆچكەی دوكان ئامادە بن".

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە پەیوەست بە مەراسیمی چەک لەناوبردن وەهایە:

مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ١١ـی تەمووز، کاتژمێر ٨:٠٠ بۆ ٩:٠٠ بەڕێوەدەچێت، شوێنی دیاریکراو ئاشکرا ناکرێت، بەڵام پاس دابینکراوە و هەموو بەشداربوان دەگەیەنێتە شوێنێک نزیک لە شوێنی دیاریکراوی مەڕاسیمەکە، بۆ ئەو مەبەستەش لە (هۆتێل ئاشوور) لە شارۆچکەی دوکان ئامادە بن.

بەشداربوون پێویست بە هیچ خۆتۆمارکردنێکی پێشوەختە ناکات، بەڵام پێویستە باجی تایبەتی ڕۆژنامەوانیی و ناسنامەتان پێ بێت و خۆتان بناسێنن، لەو شوێنەی کە بۆی دەبرێن بۆ ڕووماڵکردن، مەڕاسیمەکە لە شاشەیەکی گەورەوە نیشان دەدرێت، هەروەها دەتوانن بە خواستی خۆتان دیمەن و دەنگی خامی مەڕاسیمەکە بەدەستبهێنن، ئەو شوێنە کارەبای لێ دەبێت، بە هۆکاری ئەمنیی ناتوانن لێدوان لە ئەندامانی گرووپەکە وەربگرن، بەڵام قسەکردن لەگەڵ چاودێرەکان ئاساییە.

هەرچەند تا دوو رۆژ لەمەوبەر بڕیار بوو ڕێوڕەسمی چەكدانانەكە لە لایەن ڕۆژنامەنووسانەوە ڕووماڵ بكرێت و بە شێوەی ڕاستەوخۆ پەخش بكرێت، كەچی ڕاگەیەندراوێكی ناوەندی ڕاگەیاندنی كەجەكە لە درەنگانی شەودا بووە جێی سەرنج.

كەجەكە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوە داوە كە بەهۆی دۆخی ئەمنیەوە، ناچاربوون لە ماوەیەكی كورتدا وردەكارییەكان سەبارەت بەو مەراسیمە بگۆڕن كە پلانی بۆ دانرابوو لە سلێمانی بەڕێوەبچێت و دەڵێت: "مەراسیمەكە بەو شێوەیەی كە پلانی بۆ دانرابوو ئەنجام دەدرێت، بەڵام ڕاستەوخۆ پەخش ناكرێت و ڕۆژنامەنووسانیش ناتوانن ئامادەی بن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار