یەکەم گروپ لەباکورى کوردستانەوە بەرێکەوتن بۆ سلێمانى

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

گروپێک کە پێکهاتبوون لە نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆشنبیران و نووسەران لە شارى ئامەدى باکورى کوردستانەوە بەڕێکەوتن بۆ شارى سلێمانى بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمى چەک لەناوبردن.

بڕیارە سبەینێ 11ی تەمموز، گروپی یەکەمی چەکدارانی پەکەکە چەکەکانیان لە ناوچەیەکی سنوری پارێزگای سلێمانی دابنێن بکەن و چەکدانانی فەرمی دەستپێبکات.

 ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند ئەو گروپە کە نزیکەی 150 کەسن و لەبەردەم یاریگای ئامەدەوە کۆبوونەوە کەمێک لەمەوبەر بەڕێکەوتن بەرەو سلێمانى بۆ چاودێرێکردن و ئامادەبوون لە مەراسیمى چەک لەناوبردنەکە سبەینێ هەینى بەرێوەدەچێت. 
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە جیاجیاکانەوە بڵاوکراونەتەوە، بڕیارە سبەینێ هەینی 11ـی تەمموز، گروپی یەکەمی چەکدارانی پەکەکە کەژمارەیان ٣٠ گەریلایە چەکەکانیان لە ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانی لەناوببەن.

كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" لەبارەی مەراسیمی "لەناوبردنی چەك" لەلایەن گەریلاكانی پەكەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "شوێنی دیاریكراو ئاشكراناكرێت بەڵام پاس بۆ گواستنەوەی ئامادەبووان دابینكراوە".

كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند:" مەڕاسیمی لەناوبردنی چەك، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی 11ـی تەمموز، كاتژمێر 8:00 بۆ 9:00 بەڕێوەدەچێت، شوێنی دیاریكراو ئاشكرا ناكرێت، بەڵام پاس دابینكراوە و هەموو بەشداربوان دەگەنێتە شوێنێك نزیك لە شوێنی دیاریكراوی مەڕاسیمەكە،  بۆ ئەو مەبەستە لە (هۆتێل ئاشوور) لە شارۆچكەی دوكان ئامادە بن".

“بەشداربوونی ڕۆژنامەنووسان پێویست بە هیچ خۆتۆمارکردنێکی پێشوەختە ناکات، بەڵام پێویستە باجی تایبەتی ڕۆژنامەوانیی و ناسنامەتان پێ بێت و خۆتان بناسێنن، لەو شوێنەی کە بۆی دەبرێن بۆ ڕووماڵکردن، مەڕاسیمەکە لە شاشەیەکی گەورەوە نیشان دەدرێت، هەروەها دەتوانن بە خواستی خۆتان دیمەن و دەنگی خامی مەڕاسیمەکە بەدەستبهێنن، ئەو شوێنە کارەبای لێ دەبێت، بە هۆکاری ئەمنیی ناتوانن لێدوان لە ئەندامانی گرووپەکە وەربگرن، بەڵام قسەکردن لەگەڵ چاودێرەکان ئاساییە”. کەجەکە وا دەڵێت.

هەرچەند تا دوو رۆژ لەمەوبەر بڕیار بوو ڕێوڕەسمی چەكدانانەكە لە لایەن ڕۆژنامەنووسانەوە ڕووماڵ بكرێت و بە شێوەی ڕاستەوخۆ پەخش بكرێت، كەچی ڕاگەیەندراوێكی ناوەندی ڕاگەیاندنی كەجەكە لە درەنگانی شەودا بووە جێی سەرنج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار