دڵشاد شەهاب: دەمانەوێت پرۆسەی چەکدانان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دامودەزگا حکومیەکان هەموو ئامادەکارییەکان کردوە بۆ ئەوەى ئەو پرۆسەیە بەسەرکەووتویی بەڕێوەبچێت لەوناوچەیەى کە پێشتر ڕێککەوتنى لەسەر کراوە.

لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لەزاخۆ، ئێوارەى ئەمڕۆ دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی چەکدانان و هاتنی شاندەکان قسەى کرد.

دڵشاد شەهاب وتى: سەرکردایەتى هەرێمى کوردستان لە قۆناغى سەختیشدا لایەنگرى ئاشتى بووە، دەمانەوێت ئەم پرۆسەیە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت، سەرکەوتنى ئەمە سەرکەوتنى ئاشتییە، دەمانەوێت هێمنایەتى بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە.

ئەو باسى لەوەشکرد: ڕەئى نەگۆڕو بەردەوامى جەنابى سەرۆکى هەرێمیش ئەوەیە ئاشتى و پێکەوە ژیانە چ لەناوخۆى کوردستان چ لەعێراق چ لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، داموو دەزگاپەیوەندیدارەکانیش ڕاسپێردراون بۆ ئەوەى هاریکارى تەواوى ئەو پرۆسەیەبن کە سبەینێ لەشوێنێکى دیاریکراو بەرێوە دەچێت کەپێشتر رێککەوتنى لەسەر کراوە.

ئەو وتى: ئێمە هێشتا لەسەرەتای پرۆسەکەداین، هەرچەندە پرۆسەکە بابەتێکی نێوخۆی تورکیایە، بەڵام ئێمەش وەکو هەرێمى کوردستان یاریدەدەر دەبین سوپاسى ئەو متمانەیەشیان دەکەین.

لەبارەى کێن ئەوانەى بەشدارى مەراسیمەکە دەکەن، دڵشاد شەهاب وتى: ئێمە هیچ لایەکمان بانگهێشت نەکردوە تەنها میواندارى پرۆسەکە دەکەین و هاریکار دەبین ئەمە پرۆسەیەکى ئەمنیە زیاتر، چونکە لایەنێکى ڕاستەوخۆى پرۆسەکە نین، هەمووئەوانەى دێن میوان نین ماڵى خۆیانە، دەم پارتى و بەشێکى شاندەکان هاتوون، حەتمەن لایەنى تورکى و پەکەکەش ئاگادارى ئەم بابەتەن.  
 
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەوەشى خستەڕوو هەرێمی کوردستان لایەنێکی زیانمەندی شەڕی تورکیا و پەکەکە بوو و دڵنیام هەرێمی کوردستان بایەخێکی زۆر بەو ناوچانە دەدات کە لە شەڕەکە زیانیان بەرکەوتبوو. 
  
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم جەختی لەوە کردەوە، لە داهاتوودا حکوومەتی هەرێم گرنگی زۆر بە ئاوەدانکردنەوەی هەموو ئەو ناوچە  دەڤەرانە دەدات، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان زیانیان بەرکەتووە و دانیشتوانەکانیان نەیتوانیوە تێیدا به‌ ئارامی بژین.


بڕیار وایە سبەی هەینی، 11ـی تەممووزی 2025، ڕێوڕەسمی چەکدانانى  پەکەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوە بچێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار