پەروین بوڵدان: ئۆندەر ئارام بنوو ئیدی دایکەکان ناگرین

24 كاتژمێر لەمەوپێش



 

پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، لەتۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس پۆستێکى کردووەو وێنەیەکى سرى سورەیائۆندەرى داناوەو دەڵێت: ئارام بگرە هەڤاڵ سری دایکان چیتر ناگرین.

پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رۆژی هەینی، 11ی تەممووزی 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بۆ سری سورەییا ئۆندەری نووسی: ''بەهیوای هەینیێکی خێردار. دەزانم چاودێری دەکەیت، دەبینیت، دڵخۆش و ئاسوودەیت. بە ئاسوودەیی بخەوە سری هاوڕێباز. ئەمڕۆ چەکەکان رادەست دەکرێن''.
 
بوڵدان هەروەها نووسیویەتی: ''ئایندەیەک لەبەردەممانە، تێیدا ئیدی گەنجەکان نامرن و دایکەکان ناگرین. ئاشتیت بە دیاری پێشکەش بێت''.
 
ئەو گوتەیەی بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەکاتێکدایە، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گرووپێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رێوڕەسمێکدا بەشێوەیەکی سیمبوولی چەکەکانیان لەناو دەبەن.
 
لەبارەی شوینی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە، د. حەکیم عەبدولکەریم، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و بەشدار لە رێوڕەسمەکە وتى: "ئێمە لە شوێنی رێوڕەسمەکەین و رێوڕەسمەکە لە ئەشكەوتی جاسەنە بەڕێوەدەچێت لە سنووری ناحیەی سوورداش لە پارێزگای سلێمانی".
 
سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری پێشووری پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، رۆژی 3-5-2025 بەهۆی لاوازبوون و لەکارکەوتنی بەشێک لە ئەندامانی جەستەی، لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبووڵ گیانی لەدەستدا.
 
ئۆندەر رۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی چارەسەریی 2013-2015 لە تورکیا هەبوو، هاوکات لە پرۆسەی چارەسەریی ئەم جارەی تورکیاشدا ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی بوو بۆ دیدارەکانی ئۆجەلان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار