ئەردۆغان: ئەمڕۆ رۆژێكی نوێیە، لاپەڕەیەكی نوێ لە مێژووی توركیادا كراوەتەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوەش کرد، "لاپەڕەیەکی نوێ کراوەتەوە، کۆتایی بە خوێن و فرمێسک دێت." باسی لەوەش کرد، لە سەرەتای پرۆسەکەوە بە وریاییەوە مامەڵەیان کردووە، "باخچەلی لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر هاوبەشی ئێمەیە."

دوای ئەوەى دوینێ لە سلێمانى گرووپێک گەریلا لەڕێوڕەسمێکى سمبولیکیدا چەکەکانیان سوتاندو و لەناوبرد، ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا  لە سی و دووهەمین کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری و هەڵسەنگاندنی ئاک پارتی وتارێکى پێشکەشکرد.

ئەو رایگەیاند، خەریکە 'رێکخراوی تیرۆر" کۆتایی دێت و "ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی نوێی مێژوویی لە تورکیا دەستپێدەکات." ئاماژەی بەوەش کرد، "رێگری لە قسەکردن بە کوردی تیرۆری زیاتر کرد."

ئەردۆغتان دەڵێت: تورکیا هەنگاو دەنێ بۆ داهاتووی 100 ساڵەی خۆی، هەموو کارەکانمان بە راوێژکاری و هەرەوەزی بەڕێوەدەبەین، لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی چەندین هەنگاومان بۆ چارەسەریی کێشەکە ناوە، ئەشکەنجەکانی زیندانی ئامەد و قەدەغەی زمانی کوردی هەڵە بوو، خوێنڕشتن و فرمێسکی دایکان دەوەستێت.

سەرۆک کۆمارى تورکیا لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتى: ئەمڕۆ دادەنیشین و بەبێ چەک بۆ برایەتی قسە دەکەین، لە سوریا برا کوردەکانمان بۆ ئاشتی و سەقامگیری هەوڵدەدەن، لە سوریا گفتوگۆی باش لەنێوان کورد و دیمەشق بەڕێوەدەچێت.

هاوکات ئەوەشى خستەڕوو لە (47) ساڵ لەمەوبەرەوە كە شەڕی (پەكەكە) دەستیپێكردووە زیاتر لە (50) هەزار كەس كوژراون، توركیا لە ئەنجامی ئەو شەڕەكە ناسەقامگیربوو، لەرووی ئابوریەوە (2) ترلیۆن دۆلار زیانمان پێگەیشتووە.

سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوەش کرد، "لاپەڕەیەکی نوێ کراوەتەوە، کۆتایی بە خوێن و فرمێسک دێت." باسی لەوەش کرد، لە سەرەتای پرۆسەکەوە بە وریاییەوە مامەڵەیان کردووە، "باخچەلی لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر هاوبەشی ئێمەیە."

پرۆسەی ئاشتی کە ئەردۆغان بە "تورکیای بێ تیرۆر" ناوی دەبات بە گوتەی ئەو، "لە ئەنجامی دانوستاندن نەهاتووەتە ئاراوە."

ئەردۆغان: ئەو شەڕەی 41 ساڵە هەیە کۆتایی دێت، بەکارهێنانی وشەی تیرۆر کۆتایی دێت، ئەمڕۆ دادەنیشین و بەبێ چەک بۆ برایەتی قسە دەکەین.

هاوکات ئەوەشى خستەڕوو، وەک هەنگاوی یەکەم کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمانى تورکیا دروستدەکەن، و دەست دەکەن بە گفتوگۆکردن لەسەر چوارچێوەی یاسایی پرۆسەکە لە چوارچێوەی پەرلەمانیدا. 

وتیشى: شتگەلێکی باشتر دێن. هیوادارین پەرلەمانەکەمان بە بەشداری فراوانترین پاڵپشتی ئەم پرۆسە سود بەخشە بکات. هەنگاوەکانی دوێنێ دەنگێکی زۆر جیاوازیان لە عێراقدا دروست کردووە. زۆر گرنگە خوشک و برا کوردەکانمان لە سوریا بە ئارامی بژین. ئێمە پێمان وایە کە کتێبی تیرۆر لەوێ دادەخرێت، یەکڕیزی و تەبایی زاڵ دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار