بۆچى تەنها جل و بەرگەکەى بەسێ هۆزات جیاوازبوو؟

4 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، بەسێ هۆزات کە پێشەنگایەتی مەراسیمی چەک لەناوبردنی گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کرد تەنها ئەو جل و بەرگ و ڕەنگى جیاوازى هەبوو لە ٢٩ گەریلاکەى دیکە.
بەسێ هۆزات لەچاوپێکەوتنێکدا لەدواى مەراسیمەکە خۆى وەڵامى ئەوەدەداتەوەو دەڵێت: 'جلوبەرگەکەم، ناسنامە سیاسییەکەم دەردەخات'.
بەسێ هۆزات سەبارەت بە پرسیاری "بۆچی جلوبەرگەکەت لە گەریلاکانی تر جیاواز بوو"، گوتی: "من وەک نوێنەری تەڤگەرێکی سیاسی بەشداری مەراسیمەکە بووم. بۆیە جلوبەرگێکی جیاوازم هەڵبژارد. من نوێنەرایەتی ئەرکی هاوسەرۆکایەتی کەجەکە دەکەم".
دوێێێ ٣٠ گەریلا لە ڕێوڕەسمێکى سمبولیکیدا چەکەکانیان لەناوبرد
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کەجەکە و 29 گەریلای دیکە لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سلێمانی هاتنە خوارەوە و لە ڕێوڕەسمێکى سمبولیکیدا چەکەکانیان لەناوبرد، ڕایانگەیاند: به ئیرادهی ئازادی خۆمان، چهكهكهمان لهنێو دهبهین.
گرووپێکی گە.ریلا بەناوی گرووپی (ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتی) کەژمارەیان ٣٠ گەریلابوو ١٥ ژن و ١٥ پیاوو، چەکیان سوتاند بەبەرچاوى میدیاکان و شاندى حکومى و بیانى لەناوبرد.
ڕاگەیاندراوێکی مێژووییان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، لە چوارچێوەی بانگەوازییەکەی ڕێبەری گەلان و وەک نیازپاکییەک بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە ئیرادەی ئازادیی خۆمان چەکەکانمان لەناودەبەین.
ئەمڕۆ شەممە سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، چەکدانانی یەکەم گرووپی گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، واتە دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێ بۆ وڵاتەکەی.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە گوتارێکدا لە ئەنقەرە لەبارەی چەکدانانی دوێنێی گرووپێک لە گەریلاکانی پەکەکە قسەی کرد و رایگەیاند، "ئەمڕۆ رۆژێکی نوێیە؛ لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژوودا هەڵدرایەوە. ئەمڕۆ دەرگەکانی تورکیای گەورە و بەهێز بە تەواوی کرانەوە."
