ترەمپ 30% باجی گومرگی بەسەر یەکێتیی ئەورووپادا سەپاند

6 كاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لە 1ـی ئابەوە بە ڕێژەی 30% باجی گومرگی بەسەر هەموو کەلوپەلە هەناردەکراوهكانی يهكێتيى ئهورووپا و مەکسیک بۆ ئەمەریکا دەسەپێنێت، ئەگەر وەڵامی باجەکانیش بدەنەوە، ئەوە ڕێژەکە زیاتر دەبێت.
شهممه، 12ـی تەممووزی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە نامەیەکدا کە بۆ ئورسولا ڤۆن دێر لاين، سهرۆكى كۆمسيۆنى يهكێتيى ئهورووپا و کلۆدیا شەینباوم, سەرۆکی مەکسیک ناردووە و تێیدا نووسیویەتی: سەرەڕای ئەو کورتهێنانە ئابوورییە گهورهیهی لەگەڵ يهكێتيى ئهورووپا و مەکسیک هەمانە، بەڵام لە پەیوەندیی بازرگانی نێوانمان بەردەوام دەبین.
ئاماژەشی داوە، بۆ ئەوەی بازرگانییەکی دادپەروەرانە و یەکسان لە نێوانیان هەبێت و لە کورتهێنانی ئابووریی دووربێت، لە 1ـی ئابەوە بە ڕێژەی 30% باجی گومرگی بەسەر هەموو کەلوپەلە هەناردەکراوهكانی يهكێتيى ئهورووپا و مەکسیک بۆ ئەمەریکا دەسەپێنێت.
سەرۆکی ئەمەریکا باسی لەوەش کردووە، ئەو کۆمپانیانەی يهكێتيى ئهورووپا و مەکسیک کە لە ئەمەریکا وەبەرهێنان دەکەن، هیچ باجێکیان بەسەردا ناسەپێنرێت، بەڵکوو به پێچهوانهوه هاوکاریی ئەو کۆمپانیایانە دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ هۆشداریشی داوە، ئەگەر يهكێتيى ئهورووپا و مەکسیک وەڵامی باجە گومرگییەکان بدەنەوە، ڕێژەکە زیاتر دەبێت، چونکە ڕێژەی 30% باجی گومرگی لە ئاست ئەو کورتهێنانە بازرگانییەدا کەمە، باسی لەوەش کردووە، ئەو کەلوپەلانەی کە لە ڕێگەی وڵاتێکی دیکەوە هەناردەی ئەمەریکا دەکرێن، بە هەمان شێوە باجی گومرگییان دەچێتە سەر.
دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاندووە، ئەو باجە گومرگییانە جیایە لەگەڵ ئەو باجە گومرگییانەی پێشتر لەسەر چەند سێکتەرێک سەپێندرابوون.
هاوكات ئورسولا ڤۆن دێر لاين، سهرۆكى كۆمسيۆنى يهكێتيى ئهورووپا لەم بارەوە گوتی، سەپاندی باجی گومرگی بە ڕێژەی %30 لەسەر هەناردەی یەکێتیی ئەورووپا دەبێتە هۆی پەکخستنی زنجیرەکانی هاوردهكردن كه زیان به بازرگانان و بەکاربەران و نەخۆشانی هەردوو كهناری زەریای ئەتڵەنتیك دهگهیهنێت.
گوتیشی: ئامادەینە لەگەڵ واشنتن کار بکەین، بۆئەوەی بەر لە 1ـی ئاب ڕێکبکەوین، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا هەموو هەنگاوێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان دەگرینە بەر، لە نێوانیشدا وەڵامدانەوەی باجە گورمرگییەکانی ئەمەریکا.
هەروەها وەزارەتی دەرەوە و بازرگانیی مەکسیک لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش دا ئاماژەیان داوە، باجە گومرگییەکانی ئەمەریکا نادادپەروەرانەیە، بە هیچ شێوەیەک پێیەوە ڕازی نابین.
باسییان لەوەش کردووە، حکوومەتی مەکسیک لەگەڵ ئەمەریکا لە دانوستاندایە، بۆ ئەوەی ڕێگری لەو باجە گومرگییانە بکەن، پارێزگاری لە بازرگانیی هەردوو وڵات بکەن.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا، 80%ـی کەلوپەلەکانی مەکسیک دەچێتە ئەمەریکا، کە ئەمەش گەورەترین هاوبەشی بازرگانییە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە ڕێژەی جیاواز باجی گومرگی بەسەر هەریەک لە ژاپۆن، عێراق، کەنەدا و بەرازیلدا, کۆریای باشوور، میانمار، لائۆس، باشووری ئەفریقا، مالیزیا، کازاخستان لیبیا، جەزائیر، مۆڵدۆڤا، فلیپین و ژمارەی وڵاتی دیکە سهپاندبوو.
