پێشنیازی لیژنەکەی سودانی لەبارەی مووچە ئاشکرا دەکرێت
.png)
10 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەو لیژنە وەزارییەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەی نەوت و مووچەی هەرێمی کوردستان پێکیهێنا، تەنها یەک کۆبوونەوەی ئەنجامداوە، لەنوێترین پێشهاتدا پیشنیازى ئەوە دەکات مووچەیەک خەرج بکرێت.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت فشارە سیاسییەکان بەو ئاراستەیەن ئەم هەفتەیە مووچەیەک بۆ مووچەخۆرانی کوردستان خەرج بکرێت، ئەو لیژنەیەی لە حکومەتی عێراق پێکهێنراوە پیشنیاز بۆ سوودانی دەکات مووچەیەک خەرج بکرێت تاوەکو هەولێر و بەغدا رێک دەکەون.
بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیزانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەم سێشەممەیەدا بڕیاری ناردنی مووچە بدات، بەڵام مەرجی هەیە هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بکات لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و ئەمانە.
مەکتەبی سیاسی پارتی ئەمڕۆ کۆبووەوە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی بژاردەکانی بەردەم کورد بەرامبەر بەغدا، کە کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی یەکێک بوو لە بژاردەکان، بەڵام پێش ئەوەی بڕیاری کشانەوە بدرێت، پەیامێک لە سەرکردە شیعەکانەوە گەیشتەوە بارزانی و مەکتەبى سیاسى ئەو حزبەو داوا دەکەن ئەو کارە نەکەن، کێشەکان چارەسەر دەکەن.
ئەندامانی لیژنە وەزارییەکە جەختیان لە گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆكان کردووتەوە بۆ چارەسەری کێشەکان و دەستەبەرکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکى دیکەوە لەکۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى پەرلەمانى عێراقدا، سەرۆكی چوار فرۆكسیۆنە كوردستانییەكە لەپەرلەمانی عێراق موداخەلەیان لەسەر موچەی موچەخۆرانی كوردستان كرد و باسیان لەوە كرد كە موچەخۆران زیاتر لە (70) رۆژە موچەیان وەرنەگرتووەو پێویستە موچە بەدووربگیرێت لە ململانێی سیاسی و پێویستە موچە خەرج بكرێت.
لە كۆبوونەوەكەدا فراكسیۆنی پارتی بەشدارنەبووەو هەریەك لە فراكسیۆنەكانی (نەوەی نوێ، یەكێتی، كۆمەڵ، یەكگرتوو) ئامادەی دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراقن.
