لە قەندیلەوە بۆ جاسەنە گەریلاکان چۆن بە ڕێکەوتن

10 كاتژمێر لەمەوپێش
ئاگر بۆ کورد هەرگیز سووتان نەبووە؛ بەمانای بڵێسەی زمانێک، سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی گەلێکە. ئەوەی لە بڵێسەی ئەم ئاگرە سەریهەڵداوە، ئیرادەی سیاسی گەلێکە.
هەڤاڵانی ڕۆژنامەنووس؛ جوان تونچ، ئامارا هارون، دەنیز غەفور، ڕۆجەر وێستان و نوژیان ئیسیان، ڕووماڵی ساتی ئامادەکارییەکانی گەریلا دەکەن و تۆماری دەکەن. هەموومان نەک تەنها ڕووماڵکردن، تەنانەت دەنووسین و تۆماری دەکەین. ئەوەی ئەمڕۆ لێرەدا دەیبینین تەنها بەڵگەکردن نییە، بەڵکو هەستی پێدەکەین. ئەمە هەواڵ نییە. ئەمە شوێنکەوتنێکە. گەواهیدەری ئەو ساتە دەبین گەلێک چارەنووسی خۆیان دەخەنە دەستی خۆیان.
لە ژێر هەر بەردێکدا زمانێک، لە چڵی هەر دارێکدا ناوێکی شاراوە هەیە. ئێستا لەم چیایە کات بە شێوەیەکی جیاوازتر دەڕوات. هەموو ساتێک نەک هەر ئەمڕۆ، بەڵکو ڕابردوو، سبەینێش لەخۆدەگرێت. ٣٠ گەریلا بەشداری "گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بوون بۆ سووتاندنی چەکەکانیان ئەم دۆڵە بە جێ دەهێڵن. هەریەکەیان خاوەنی ناسنامەی ساڵانێک گەریلایەتین؛ ئێستا خۆیان بۆ ڕێپێوانێکی جیاواز ئامادە دەکەن. ئاراستەی ئەم ڕێپێوانە تەنها لە دەشت نییە؛ ڕووی لە پەڕەیەکی نوێی مێژووییدایە.
لە کەمپەکەدا (شوێنی گەریلاکان) جموجوڵێکی پێوانەکراو هەیە. پەلەکردن و بڵاوەکردن نییە. هەمووشتێک بە دیسپلینەوە بەڕێوەدەچێت. لە بەرەبەیانی ڕۆژی ٩ی تەممووز گەریلاکان سەرەتا تەماشای پەیامە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن کە بۆ یەکەمجار لە پاش ٢٦ ساڵ بڵاوکرایەوە. ئەمە تەنها تەماشاکردن نییە، ساتێکی یادەوەرییە، پشتڕاستکردنەوە و دیاریکردنی ڕێگاکەیە.
ئەو دیمەنە تەنها دەنگی ڕێبەرێک نییە؛ شوێنەکە مێژوو جارێکی تر لەگەڵ گەلدا دەدوێت. هەر گوزارشتێک ڕۆحی خاوەندارێتی کردنە لە فکرەکە. ئەم ساتەوەختە کەمپێک نییە لەسەر چیا، ساتەوەختی کردنەوەی دەرگایەک لە ویژدانی سیاسی گەلدا.
گەلی کورد ئەمڕۆ وەک گەلێک بڕیاری خۆی دەدات. وازهێنان لە شەڕ و ڕێپێوان بەرەو سیاسەت، دابەزین نییە لە چیاوە بۆ دەشت، سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی تێکۆشان لە دەشتدایە. ئەمە گۆڕانکاری شێوازی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەیە، پاراستنی بەردەوامی ئایدیۆلۆژیایەکە.
سبەی ١١ی تەمموز کاتێک چەکەکان دەسووتێن، تەنها چالاکییەک نییە ئەنجام درابێت، زۆر شت لە مێژوودا بار دەکات.
دەمەو ئێوارە ئامادەکارییەکان تەواو بوون. لە کەمپەکەدا هیچ گرژییەک نییە، هیچ ماڵئاوایییەکی دراماتیک نییە. هەمووکەسێک دەزانێت دەبێت چی بکات. پراکتیزەکردنی ئەزموونی ڕێکخستنی بە ساڵان ئەم ڕۆژەی ئاسایی دەکات.
گەریلاکان بەر لە ڕۆیشتن پشکنینی تەواو دەکەن. هەندێک بە باشی جانتاکانیان ئامادە دەکەن، هەندێک گاڵتە لەگەڵ یەکتر دەکەن. دڵخۆش و بەدیسپلین بەیەکەوەن. ڕۆیشتن هەیە، بەڵام ماڵئاوایی نییە. لەبەرئەوەی ئەم ڕۆیشتنە تەنها بەرەو دەرەوە نییە، هەنگاو بەرەو شێوازی نوێی تێکۆشان دەنرێت.
کەس وا بیر ناکاتەوە کە بۆ دواجار ئەم خەڵکە جێدەهێڵێت. دەڵێن 'دەگەڕێینەوە' و پێدەکەنن. یەکسەر وەڵام دەدرێتەوە. "بەڵام بە چەک نا، بە هەڵگرتنی شتێکی تر'. هەمووان پێدەکەنن، بەڵام کەس باری سووک نەبووە. لەبەرئەوەی هەر هەنگاوێک لێرەدا کە دەنرێت، تەنها بەرەو شوێنێک نیە، شوێنپێ لە مێژوودا دادەگرێت.
ڕوانین لە ڕابردوودا گیری نەخواردووە. ڕوو لەو سەردەمە کراوە. ئەم مرۆڤانە لە شەڕ ناکشێنەوە، بەرەو شێوەیەکی نوێی تێکۆشان بە ڕێدەکەون. ڕووی ئەم ڕێپێوانە تەنها بەرەو دەرەوەی چیا نییە، تەنها بەرەو گۆڕەپانێکی مەراسیم نییە. ئەم ڕێپێوانە بەرەو گەیشتنی گەلە بۆ ناو گۆڕەپانی سیاسەت.
هەر گەریلایەک لەنێو ئەم گرووپەدا زمان، دیسپلین و ئەستاتیکی ئەم چیایەی ساڵانێک لەسەر جەستەی خۆی نەخشاندووە. لە ئێستادا هەمان جەستە بەهەمان تێگەیشتن بەرەو جێیەکی تر هەنگاو دەنێت. چەک چیتر لە شان نییە، لەمەودوا فکر لەسەر شانیانە.
ئێمە لێیان نزیک دەبینەوە. قسەکردن کورتە، جەوهەری و ڕوونە. کەس چیتر ناڵێت کە چی دەکات. چونکە بڕیار لە زیادە دراوە. دەنگی گەریلایەکی ژن کە دەڵێت 'ئێمە بە ئەرکێکی مێژوویی هەڵدەستین' بڕیاردارییەکی تاکەکەسی نییە، ویژدانی ڕێکخراوەیی گەلێکە.
ئامادەکاری تەواوە. گەریلا ڕیز دەبەستن. لە گۆڕەپانەکەدا جموجۆڵێکی نائاسایی هەیە. بڕیار ڕوونە، بەڵام هەستەکان نقووم ناکرێن. ئەم ڕێپێوانە تەنها بەرەو ئەرکێک نییە، بەرەو بەرهەمی ژیانێکی چەند ساڵەیە، بەرەو ڕادەستکردنی فکر لە شێوەیەکی نوێدایە.
پێویست بە قسەی زۆر ناکات. بەڵام لە هەموو سەیرکردن، لەباوەشگرتن و دڵسۆزیی ڕێکخراوەییدا هەستێکی بەهێز هەیە. هیچ شتێک کۆتایی نایەت، بەڵام شتێک شوێنی خۆی دەگۆڕێت. ئەم ساتەوەختە تەنها چالاکییەک نییە، ساتەوەختێکە تێیدا ژیانی هاوبەش لە زەینی کۆمەڵدا جێگیردەکرێت.
لە فەرماندەکانی هەپەگە ئەحمەد مالازگیرت و سەیدخان دەرسیم یەک بەیەک گەریلاکان بەڕێدەکەن. لەباوەشگرتن کورتە بەڵام تێر و پڕە. ئەوانەی بەڕێدەکەون تاکەکەس نین؛ ئاگاییەکن کە ئەرکیان پێ سپێردراوە. ئەوانەی ماونەتەوە بەوە دەزانن، کە ئەمە کشانەوە نییە، گواستنەوەی پێگەیەکی ڕێکخراوەیییە بۆ گۆڕەپانێکی جیاواز.
دۆڵی قەندیل بەجێماوە. بەڵام جێهێشتنەکەی بێ هۆکار نییە، تێکۆشانێکی بەردەوامی بەدواوەیە. هەر هەنگاوێک بەرەو ڕابردوو نییە، بەڵکو وەکو پارچەیەک لە داهاتووی ڕێکخراوەیی دەنرێت.
سەرلەبەیانی ١١ـی تەممووز لە سەرووی گوندی سورداشی شارۆچکەی دووکان لە سلێمانی، ئێمە لەبەردەم ئەشکەوتی جاسەنەین.
گرووپی گەریلای قەندیل بەڕێکەوت، گەیشتە گۆڕەپانەکە. هەریەکەیان ساڵانێکیان لەڕێی چیادا تێپەڕاندووە. بەڵام ئەمڕۆ و ئەمساڵ تەنها ڕابردوویەک نین، بەڵکو زەمینەی پڕۆسەیەکی نوێن. ئەمە پاشەکشەیەک نییە، بەڵکو گەیشتنە بە ستراتیژییەکی کراوە و ڕێکخراوەیی.
دواتر نۆرەی ساتەوەختی هەرە سیمبولیی چالاکییەکەیە.
دوای کۆتاییهاتنی ڕاگەیاندراوەکە، گەریلاکان چەکەکانی دەستیان یەک بە یەک دەخەنە نێو ئاگردانەکە. بەڵام ئەمە دانانێکی ئاسایی نییە. هەموو جووڵەیەک پێوەری خۆی هەیە. نە پەلەی لێدەکەن، نە وەک خۆپیشاندانێکیش دایدەنێن.
چەک بارێک نییە کە ساڵانێک هەڵگیرابێت، وەکو گوزارشت لە بەرپرسارێتیی ڕێکخراوەیی دادەنرێت. وەکو ئەوەی کە هەر یەکێکیان تەنها کانزایەک نین، بەڵکو پارچەیەکن لە مێژوو. کڵاشینکۆف، بی کەی سی، ئاڕ پی جی... هەر یەکەیان بە وریاییەوە دادەنرێت. گەریلا فڕێیان نادات و بڕوات.
گەریلاکان بەر لە ڕۆیشتن پشکنینی تەواو دەکەن. هەندێک بە باشی جانتاکانیان ئامادە دەکەن، هەندێک گاڵتە لەگەڵ یەکتر دەکەن. دڵخۆش و بەدیسپلین بەیەکەوەن. ڕۆیشتن هەیە، بەڵام ماڵئاوایی نییە. لەبەرئەوەی ئەم ڕۆیشتنە تەنها بەرەو دەرەوە نییە، هەنگاو بەرەو شێوازی نوێی تێکۆشان دەنرێت.
کەس وا بیر ناکاتەوە کە بۆ دواجار ئەم خەڵکە جێدەهێڵێت. دەڵێن 'دەگەڕێینەوە' و پێدەکەنن. یەکسەر وەڵام دەدرێتەوە. "بەڵام بە چەک نا، بە هەڵگرتنی شتێکی تر'. هەمووان پێدەکەنن، بەڵام کەس باری سووک نەبووە. لەبەرئەوەی هەر هەنگاوێک لێرەدا کە دەنرێت، تەنها بەرەو شوێنێک نیە، شوێنپێ لە مێژوودا دادەگرێت.
ڕوانین لە ڕابردوودا گیری نەخواردووە. ڕوو لەو سەردەمە کراوە. ئەم مرۆڤانە لە شەڕ ناکشێنەوە، بەرەو شێوەیەکی نوێی تێکۆشان ڕێدەکەن. ڕووی ئەم ڕێپێوانە تەنها بەرەو دەرەوەی چیا نیە، تەنها بەرەو گۆڕەپانێکی مەراسیم نیە. ئەم ڕێپێوانە بەرەو گەیشتنی گەلە بۆ ناو گۆڕەپانی سیاسەت.
هەر گەریلایەک لەنێو ئەم گرووپەدا زمان، دیسپلین و ئەستاتیکی ئەم چیایەی ساڵانێک لەسەر جەستەی خۆی نەخشاندووە. لە ئێستادا هەمان جەستە بەهەمان تێگەیشتن بەرەو جێیەکی تر هەنگاو دەنێت. چەک چیتر لە شان نییە، لەمەودوا فکر لەسەر شانیانە.
ئێمە لێیان نزیک دەبینەوە. قسەکردن کورتە، جەوهەری و ڕوونە. کەس چیتر ناڵێت کە چی دەکات. چونکە بڕیار لە زیادە دراوە. دەنگی گەریلایەکی ژن کە دەڵێت 'ئێمە بە ئەرکێکی مێژوویی هەڵدەستین' بڕیاردارییەکی تاکەکەسی نییە، ویژدانی ڕێکخراوەیی گەلێکە.
ئامادەکاری تەواوە. گەریلا ڕیز دەبەستن. لە گۆڕەپانەکەدا جموجۆڵێکی نائاسایی هەیە. بڕیار ڕوونە، بەڵام هەستەکان نقووم ناکرێن. ئەم ڕێپێوانە تەنها بەرەو ئەرکێک نییە، بەرەو بەرهەمی ژیانێکی چەند ساڵەیە، بەرەو ڕادەستکردنی فکر لە شێوەیەکی نوێدایە.
پێویست بە قسەی زۆر ناکات. بەڵام لە هەموو سەیرکردن، لەباوەشگرتن و دڵسۆزیی ڕێکخراوەییدا هەستێکی بەهێز هەیە. هیچ شتێک کۆتایی نایەت، بەڵام شتێک شوێنی خۆی دەگۆڕێت. ئەم ساتەوەختە تەنها چالاکییەک نییە، ساتەوەختێکە تێیدا ژیانی هاوبەش لە زەینی کۆمەڵدا جێگیردەکرێت.
لە فەرماندەکانی هەپەگە ئەحمەد مالازگیرت و سەیدخان دەرسیم یەک بەیەک گەریلاکان بەڕێدەکەن. لەباوەشگرتن کورتە بەڵام تێر و پڕە. ئەوانەی بەڕێدەکەون تاکەکەس نین؛ ئاگاییەکن کە ئەرکیان پێ سپێردراوە. ئەوانەی ماونەتەوە بەوە دەزانن، کە ئەمە کشانەوە نییە، گواستنەوەی پێگەیەکی ڕێکخراوەیییە بۆ گۆڕەپانێکی جیاواز.
دۆڵی قەندیل بەجێماوە. بەڵام جێهێشتنەکەی بێ هۆکار نییە، تێکۆشانێکی بەردەوامی بەدواوەیە. هەر هەنگاوێک بەرەو ڕابردوو نییە، بەڵکو وەکو پارچەیەک لە داهاتووی ڕێکخراوەیی دەنرێت.
سەرلەبەیانی ١١ـی تەممووز لە سەرووی گوندی سورداشی شارۆچکەی دووکان لە سلێمانی، ئێمە لەبەردەم ئەشکەوتی جاسەنەین.
گرووپی گەریلای قەندیل بەڕێکەوت، گەیشتە گۆڕەپانەکە. هەریەکەیان ساڵانێکیان لەڕێی چیادا تێپەڕاندووە. بەڵام ئەمڕۆ و ئەمساڵ تەنها ڕابردوویەک نین، بەڵکو زەمینەی پڕۆسەیەکی نوێن. ئەمە پاشەکشەیەک نییە، بەڵکو گەیشتنە بە ستراتیژییەکی کراوە و ڕێکخراوەیی.
ڕوانگەیەک، هەڵوێستێک، گواستنەوەیەک. لەم هەڵوێستەدا شەڕ نییە، تێگەیشتنێکی ڕێکخراوەیی، وردبینییەکی سیاسی هەیە. ئەمە چەک نییە، دانانی ڕێزدارانەی سەردەمێکە کە نوێنەرایەتی دەکات. نە خۆشحاڵە و نە ئیدانە دەکات. تەنها جێبەجێکردنی درفەتە کۆتاییەکانی ئاستی تەواوکراوە.
ئاگر دەکرێتەوە.
کاتێک بڵێسەی ئاگرەکە دەگاتە ئاسنەکە، جەستەکان پاشەکشە ناکەن. چاوەکان لەسەر بڵێسەدانی ئاگرەکەن، بەڵام عەقڵ لە شوێنێکی تردایە، لە داهاتوودا، چونکە ئەوەی دەسوتێنرێت تەنها ئاسن نییە، بەڵکو قورسایی فۆرمێکی تێکۆشانە. ئەو بارگرانییە ئێستا بە شێوەیەکی نوێ هەڵدەگیرێت. نە کردەوەیەکی دراماتیکە، نە زیادەڕەوی، نە ئاماژەیەکی ڕەمزییە. چونکە گەریلا لێرە نمایش ناکات.
ئەوەی لێرەدا دەگوزەرێت، خۆڕێکخستنەوەی ئیرادەیەکی جەماوەرییە کە لە جوانناسیی شەڕەوە بۆ جوانناسی سیاسەت دەگوازرێتەوە. بڵێسەی ئاگر بەرز دەبێتەوە. گەریلا ڕوو لەو ئاگرە دەکەن و هیچ ناڵێن. چونکە ئەمە ماڵئاوایی نییە. ئەمە یەکەم وێستگەی ڕێگایەکە کە لە چوارچێوەیەکی تردا بەردەوام دەبێت.
لێرە ئەمڕۆ لەبەردەم ئەشکەوتی جاسنە نەک هەر بڕیارێک ڕاگەیەندرا؛ بەڵام بەرخۆدانی گەلێک لە بەرانبەر مێژوودا بوو. بۆ کورد ئەم شاخانە تەنیا ناوچەیەکی بەرگری نەبوون؛ شوێنانێک بوون کە بیرکردنەوە، یادەوەری و ناسنامە تێیدا پەرەی سەندووە و ئێستا ئەو ئیرادەیەی لەم شاخانەدا دروست بووە، نیشانی داوە کە ئامادەیە بە زمانێکی تر قسە بکات، بەڵام بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ.
گەلی کورد نەک بەو شتەی کە لەدەستی داوە، بەڵکو بەو شتەی کە دەستبەرداری نەبووە، گەشەی کردووە و ئەمڕۆش، ڕایگەیاند کە ئامادەیە تێکۆشانی خۆی بگۆڕێت، نەک لە سایەی چیا، بەڵکو بە ئیرادەی گەل، لە ژێر هەتاوی سیاسەتدا.
گەریلاکان دەگەڕێنەوە. بەڵام لەسەر شانیان چیتر چەک نییە، بەڵکو بارگرانییەکی سیاسییە کە بەناوی گەلەکەیانەوە هەڵدەگیرێت. ئەو ئەرکە هەم دەیان ساڵ بەرخۆدان و هەم ئیرادەی بنیاتنانەوەی لە ساڵانی داهاتوودا لە خۆگرتووە.
ئەم شاخانە تا ئێستاش هی ئەوانە. بەڵام ئەمجارە بە پارادایمی گەل کە بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆدا پێکهاتووە، چیتر بە زمانی شاخ قسە ناکەن، بەڵکو بە زمانی گەل قسە دەکەن.
چونکە فۆڕمی نوێی تێکۆشان یانێ بنیاتنان بە وشە، گۆڕانکاری بە سیاسەت، لەگەڵ گەل بنیاتنانەوە.
هەروەها ئەو ئاگرەی ئەمڕۆ لێرە داگیرسا نەک تەنها چەکی ڕابردوو، بەڵکو ڕێگای داهاتووش ڕووناک دەکاتەوە.
بۆ کورد هەرگیز ئاگر تەنیا سووتان نییە؛ بەڵکو بڵێسەی زمانێکە، زیندووکردنەوەی گەلێک بووە. ئەوەی لەم بڵێسەیە سەریهەڵداوە، ئیرادەی سیاسی گەلێکە کە لەگەڵ خۆڵەمێشی خۆیدا ڕووبەڕوو بووەتەوە. کە ئێستا دەبێتە ڕێگایەک بۆ دابەزین لە شاخەکانەوە بۆ دەشتەکان، بەڵکو بۆ ڕزگارکردنی دەشتە گەورەکان بەقەد چیاکان.
