ماڵپەڕێكی عێراقی: پارتی نامەی بۆ مالیكی و عامری ناردووە تا نێوەنگیری بكەن

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم"، لەزاری سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە: پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامی سیاسی بۆ ژمارەیەک سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە، داوای لێکردون دەستوەردان بکەن و کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن.

بەوتەی سەرچاوەكە، پارتی پەیامی بۆ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، فالح فەیاز، بەرپرسی هێزەکانی حەشدی شەعبی ناردووە، تا رۆڵی نێوەندگیری ببینن لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

راشیگەیاندووە: پەیامەکان دوای کۆبونەوەی پارتی هاتووە و داوای لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی كردووە، دەستوەردان بكەن و فشار بخنە سەر حکومەت، بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە ئابورییە کارەساتبارەی هەرێم پێیدا تێپەڕدەبێت.

زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە لەكاتێكدایە، پێشتر بارەگای بارزانی رایگەیاند، لەسەر داوا و بەڵێنی لایەنە سیاسیەكانی عێراق  و لەپێناو  بەردەوامبونی گفتوگۆیەكی هێمنانە و رەچاوکردنی بارودۆخ و بەرژەوەندیی گشتی، پێمان باش بوو دوا دەرفەت بە حكومەتی عێراقی فیدراڵ لە بەغداد بدەین، بۆ ئەوەی رێگەیەک بۆ کۆتایهێنان بەم کێشەیە بدۆزنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار