بەدرۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی خوڕمەڵە
.png)
دوێنێ
سەرچاوەیەکى ئاگادار ڕایدەگەیەنێت کاتژمێر نۆى ئەمشەو بە دوو فرۆكەی بێفركەوانی بۆمبڕێكراو هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە سنوری پارێزگای هەولێر.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، یەكێك لە فرۆكەكەكان لە نزیک وێستگەی ئاوی کێڵگە نەوتیەكە کەوتووەتە خوارەوەو، تا ئێستا قەبارەی زیانەکانی دیاری نەکراوە.
لەلایەکى دیکەوە دژەتیرۆری كوردستان (پارتی) بڵاویكردەوە: بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تەممووزی 2025، لە کاتژمێرەکانی 20:20 و 20:25، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
سەرچاوەیەکی دیکە وتى: دواى ئەوەى دوو درۆنەکە لەلایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوە، درۆنێکی دیکەش چووەتە ئاسمانی ناوچەکە و دواتر دیار نەماوە، پێدەچێت گەڕێندرابێتەوە شوێنی خۆی".
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زیانە مادییەکانی هێرشەکە ئاشکرا نەکراون.
سەرەڕای راوەستانى جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەڵام ناوبەناو بە درۆن هێرشدەکرێتە سەر ناوچە هەستیارەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان، ئەوەش ئەو راستییە رووندەکاتەوە کە سیستمى بەرگریی عێراق سفرە و ناتوانێت سنوور و سەروەرییەکانى وڵاتەکەى بپارێزێت.
سەرچاوە ئەمنییەکان لەچەند رۆژى رابردوودا بڵاویانکردەوە هێرشى درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانە و شوێنە ئەمنى و سەربازییەکانى پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى لە هەرێمى کوردستان و کێڵگە نەوتییەکانى کەرکووک هەرچەندە زیانى گیانییان لێنەکەوتبێتەوە ئامانجەکەى تێکدانى ئاسایشى گشتییە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە بەرپرسان باسیان لە پێکهێنانى لیژنەى لێکۆڵینەوە کردووە بۆئەوەى سەرچاوەى هێرشەکان بزانن بەڵام تا ئێستا خۆیان لە ناوهێنانى ئاراستەکاری درۆنەکان دەپارێزن.
