سەرۆكایەتی هەرێم: هێرشى درۆن وه‌به‌رهێنان ده‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه

7 كاتژمێر لەمەوپێش
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت حكومه‌تى فيدراڵى عێراق پێويسته هه‌موو ڕێكارێكى به‌په‌له و پێويست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشە درۆنیانەو دۆزينه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانيان.
لەشەوى ڕابردووەوە لەناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان، پێنج درۆن کەوتونەتە خوارەوە، بەڵام هیچیان زیانى گیانى لێنەکەوتوەتەوە، تائیستاش بەفەرمى هیچ کەس و گروپێک سەرچاوەى هەڵدانى ئەو درۆنانەى ئاشکرا نەکردوە.
لەڕاگەیەندراوێکیدا، سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، دەڵێن به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ين كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجياكان له هه‌رێمى كوردستان.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو ئه‌و هێرشانه سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى ده‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه.
ێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێ شەممە، درۆنێک خۆی کێشاوە بە شاخی دەربەندی بازیاندا لەسنورى قەزاى چەمچەماڵ، مەمەد رەشید بەڕێوەبەرى ناحیەى تەکیە لەوبارەیەوە لەلێدوانێکیدا ڕایدەگەیەنێت: کەمێک پێش ئێستا درۆنێک خۆی کێشا بە شاخی دەربەندی بازیاندا و تەقییەوە.
هاوکات ئەوەشى خستەڕوو تائێستا زیانەکانى تەقینەوەکە نەزانراوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
بەوتەى بەشێک لەهاوڵاتیانى ناوچەکە درۆنەکە لەئاسمانى خولاوەتەوەو بینراوە، دوى چەند خولەکێک خۆى کێشاوە بەشاخەدا، ناحیەی تەکیە سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
کاتژمێر دەى شەوى ڕابردوو، لەڕێگەى دوو درۆنى بۆمب ڕیژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی خوورمەڵە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت هێرشەکە بە دوو درۆن کراوە، لەلایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوە.
