وەزیرەکانی پارتی بایکۆتى کۆبوونەوەکەى ئەنجومەنى وەزیرانیان کردوە

6 كاتژمێر لەمەوپێش



هیچ وەزیرێکى پارتى دیموکراتى کوردستان، بەشداری کۆبونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقى نەکردوە، بەڵام وەزیرەکانى یەکێتى بەشدارن.

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێ شەممە، ئەنجوومەنی وەزیران دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، دەستپێکرد.

وەزیرەكانی پارتی فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوە و بەنگین رێكانی وەزیرى ئاوەدانکردنەوە بەشدارى کۆبوونەوەکەیان نەکردوە، بەڵام وەزیرەکانى یەکێتى ئامادەى کۆبونەوەکەن، ئەمە دووەمجارە وەزیرەکانى پارتى بایکۆت دەکەن، رۆژى شەممەى ڕابردووش فراکسیۆنى پارتى لەئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەشدارى دانیشتنەکەیان نەکرد.

بەپێى زانیاریە بڵاوکراوەکان، موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەكارنامەی كۆبوونەوەكەدا نیە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، لیژنە وزارییەكە راپۆرتی خۆی لەبارەی نەوت و مووچە پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیران دەكات.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تاوتوێی راپۆرتی لیژنە وزارییەکە دەکات، ئەو لیژنەیەی هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتیی محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان و ئەندامێتی پێنج وەزیری دیكەی حكومەی عێراق پێكهێنرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار