ڕوانگەى سوریی: پێکدادان لەنێوان هەسەدە و هێزە ئەمنییەکانى سوریا دروستبوو

10 كاتژمێر لەمەوپێش



بەپێى ڕاپۆرتێکى ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەلادێکانى دەوروبەرى حەلەب پێکدادان لەنێوان هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)و هێزە ئەمنییەکانى سوریا دروستبووە، دواى ئەوەى هێزێکى سوریا بەبێ هەماهەنگى و مۆڵەتى هەسەدە هەوڵیانداوە بچنە ناوچەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تەمموز ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوەو تیایدا ئەوەى خستوەتەڕوو لەناوچەى دیر حافر لە رۆژهەڵاتی پارێزگای حەڵەب لە رۆژئاواى کوردستان گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەکانی هەسەدەو هێزەکانى ئاسایشی گشتی سەر بە حکومەتی سوریا ڕویداوە.

بەپێى زانیاریە بڵاوکراوەکانى ڕوانگەى سوریی، پێکدادانێکی پچڕپچڕ لە نێوان هێزەکانی هەسەدەو هێزەکانى سوپای نیشتمانی سوریا ڕوویدا، یەڵام هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە لەبارەی زیانەمرۆییەکانەوە هیچیان بەدەست نەگەیشتوە.

سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان بۆ ڕوانگەی سوری ئەوەیان ڕاگەیاندوە، ئەو هەواڵانەىلە بارەی کوژرانی دوو ئەندامی هەسەدەوە باس دەکرێن دوورن لەڕاستیەوە.

ڕاپۆرتەکە ئەوە دەخاتەڕوو بە گوێرەی زانیارییەکان پێکدادنەکە کاتێک رویداوە کە هێزەکانی ئاسایشی سوریا بەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ هەسەدە و وەرگرتنی رەزامەندی  هەوڵیانداوە بچنە ئەو ناوچەیە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە سەبارەت بە زیانی گیانی ئەو پێکدانانە بڵاونەکراوەتەوە و روانگەی سوری لە زاری چەند سەرجاوەیەکی ئاگادارەوە  ئەو ڕاپۆرتانەى رەتکردەوە کە  باس لە  کوژرانی دوو ئەندامی هەسەدە دەکەن لەو ئاڵۆزیانەدا.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەروەها گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕەتیکردەوە کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە کە تیایدا دەردەکەوێت گەنجانی دەمامکدار هەڕەشە لە ڕاپەڕینی چەکداری عەرەب لە دژی هێزەکانی هەسەدە دەکەن دەشڵێن ئەو ڤیدیۆیانە کۆنە و تایبەت بە ئێستا نییە.

پێکدادانى نێوان هەسەدە و هێزە ئەمنییەکانى سوریا هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامى شەڕ و ئاڵۆزییەکانى سوەیدا کە سێ رۆژە بەردەوامە.

شەڕەکە لە رۆژی شەممە لە نێوان چەکدار درووزەکان و چەکدارە بەدەوەییەکان کە سەر بە چەند عەشیرەتێکن سەریهەڵدا. لە بنەڕەتدا شەڕەکە وێنەیەکی مەزهەبی وەرگرتووە، چونکە درووزەکان شیعەن، چەکدارەکانی دیکە سوننەن. هەردوولایان چەکیان پێیە، سوننەکان پشتیوانی حکومەتەکەی شەرعیان هەیە، درووزەکان پشتیوانی سوپای ئیسرائیلیان هەیە. بەرەی سوننە و شیعەی سوەیدا، یەکتر بە ئاسانی قبوڵ ناکەن. هەر شتێک لەلایەن گرووپێکیانەوە بە هەڵوێستی دوژمنکارانە لێکدەدرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار