شاندی ئیمراڵی: ئێستا کاتى پێکهێنانی کۆمیسیۆن و ئامادەکاریی یاساییە لەپەرلەماندا

13 كاتژمێر لەمەوپێش



دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ داودئۆغلۆ، ئەندامی شاندی ئێمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان ڕایگەیاند پرۆسەکە گەیشتووە بە ئاستێکی دیاریکراو، دەڵێت پرۆسەکە ئێستا کاتى  پێکهێنانی کۆمیسیۆن و ئامادەکاریی یاساییە لە پەرلەماندا.

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لە ناوەندی گشتی پارتی ئایندە لەگەڵ سەرۆکی پارتەکە، ئەحمەد داودئۆغلۆ کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام درا.

سەرەتا داودئۆغلۆ قسەیکرد  و ڕایگەیاند پەیوەست بە پێکهێنانی کۆمیسیۆن، لە کۆبوونەوکەدا سەرنج و بۆچوونی خۆیان گۆڕیوەتەوە و گوتی: "لە پرۆسەیەکداین پێویستە هەموو کەسێک بە ورییاییەوە بجوڵێتەوە. هۆکارە دەروونییەکان کاریگەرییەکی زۆییان لەسەر پرۆسەکە هەیە. پێویستە پەرە بە زمانێک بدرێت کە نیگەرانییەکانی کۆمەڵگە بڕەوێنێتەوە. هیوادارین پرۆسەکە سەرکەوێت، پێکەوە ببینە خاوەنی دەرفەتێک کە ببێتە هاوکاری کۆتایهێنان بە پرسێکی مەزن."

پەروین بوڵدان: پرۆسەکە لە ئاستێکی کاریگەردا بەردەوامی هەیە

دواتر ئەندامی شاندی ئیمراڵی پەروین بوڵدان قسەیکرد و بە سەرنج خستەسەر گرنگی ئەزموونەکانی دادوئۆغلۆ، دەستنیشانی کرد کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی بووە و ماوەی کاتژمێرێکی خایاند و گوتی: "پرۆسەکە لە ئاستێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت کۆمیسیۆنێک لە پەرلەماندا پێکبهێندرێت. بەڕاستی پرۆسەکە پێویستی بە پشتگیری هەموو پارتەکان هەیە. لەم پێناوەدا کۆبوونەوەکانمان بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکان بەردەوام دەبێت."

هەروەها لە کۆنگرەکەدا میدحەت سانجار بۆ ڕۆژنامەوانان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا پرۆسەکە پێویستی بە پشتگیرییەکی بەرفراوانی کۆمەڵایەتی هەیە. پەیوەست بە بەردەوامی کۆبوونەوەکانی شاندەکە، سانجار ئاماژەی بەوەدا سبەینێ لەگەڵ جەهەپەدا کۆدەبنەوە، تا ئێستا بەرنامەی کۆبوونەوەکان بەو شێوەیەیە.

قۆناغێ ئێستای پرۆسەکە، قۆناغی کۆمیسیۆن و یاساییە

دواتر پەروین بوڵدان وەڵامی ڕۆژنامەوانانی دایەوە و گوتی: "ئاستی ئێستای پرۆسەکە لە ئاستی پێکهێنانی کۆمیسیۆنە لە پەرلەماندا، هەڵبەتە بە دەرچواندنی یاساکانی ئازادی و ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیکیش لە کۆمیسیۆنەوە دەردەچوێندرێت و دەبێتە تەواوکەری ئەم قۆناغە. دوای پێکهێنانی ئەم ڕێکارانە بێگومان پرۆسەکە دەچێتە قۆناغێکی نوێیوە  و دواتر هەموو پێشهاتەکان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە. بەڵام ئەوەی ڕوونە قۆناغی ئێستا قۆناغی پێکهێنانی کۆمیسیۆنە لە پەرلەمان و دەرچواندنی یاساکانە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار