هاکان فیدان: نابێت یەپەگە گرژییەکانی سوریا بقۆزێتەوە

14 كاتژمێر لەمەوپێش



 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركيا، لە نیویۆرک، سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا بۆ رۆژنامەنوسان وت: ئیسرائیل ماوەیەکی زۆرە سیاسەتی ناسەقامگیری لە ناوچەکە پەیڕەو دەکات و  ئێمە ناتوانین چاوپۆشی لەم رەفتارە شەڕانگێزە یەکلایەنەیە بکەین. 

وتيشى: راپۆرتەکان باس لە هەندێک چالاکیی دەکەن لەناوخۆی سوریا، بەتایبەتی لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە).

پەیامی ئێمە بۆ ئەوان ئەوەیە: نا ئارامییەکان نەقۆزنەوەوەو خۆیان لە دۆخێکی نەخوازراوەوە نەگلێنن، نابێت ئەو دۆخە  ناسک و هەستیارەی سوریا زیاتر ئاڵۆز بکەن. پێویستە رۆڵێکی بونیادنەر بگێڕن، ئەگەرنا، هەلپەرستی مەترسی گەورەی لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەموو لایەنەکان رێککەوتوون لەسەر گرتنەبەری هەنگاوی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکانی سوریا، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر دیمەشق.

رۆبیۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیوویەتی، رێککەوتین لەسەر هەنگاوی دیاریکراو کە ئەمڕۆ کۆتایی بە دۆخی ناسەقامگیر و ترسناک دەهێنێت. ئەمە پێویستی بەوە هەیە هەموو لایەنەکان پابەندی بەڵێنەکانیان بن و چاوەڕوانییان لێدەکەن بە تەواوی جێبەجێیان بکەن.

پێشتریش رۆبیۆ هیوای خواستبوو دۆخەکە لە سوریا ئارامبێتەوە و باسی لە تێگەیشتنێکی هەڵە کردبوو کە دۆخی ئێستای گرژییەکانی دروستکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار