ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا موچەی مانگی پێنج خەرج بکات

10 كاتژمێر لەمەوپێش




بەپێى وتەى سەرچاوەیەکى ئاگادار لەبەغدا، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار (پێنج)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی داوە.

هەروەها  وەزارەتی دارایی عێراقی ڕاسپاردووە، موچەکە بخاتە سەر وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوویەوەو بەزۆینەى دەنگى وەزیرەکان لێکتێگەیشتنی هەولێر و بەغدای لەبارەی مووچە پەسەند کرد.

بەپێی زانیارییەکان هەر لەکۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی  مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا.

بەوتەى سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ ئەستەمە پارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان، ناردنی پارەکە رەنگە بکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

ئەم لێکتێگەیشتنەى کەپەسەندکراوە تەنها دوو مانگ بەردەوام دەبێت. دواتر لیژنەیەک دێتە هەرێمی کوردستان و بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە. رەشنووسەکە لەلایەن سەرکردەکانی بەغدا و هەولێر رەزامەندی لەسەر دراوە کێشەی لە بەردەم دروست نابێت.

بەپێی بەدواداچوونەكان بەپێى ناوەڕۆکى ڕەشنوسەکە: 

- 230 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بكرێت
- 16 دۆلار خەرجدەكرێت، بۆ هەر بەرمیلێك 

- 52 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەكاربردنی ناوخۆ
- 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد دەكرێت

- لێكتێگەیشتنەكە سەرەتاییەو بۆ داهاتی ناوخۆی مانگەكانی (5-6) و دواتر پێداچوونەوەی پێدەكرێت لە رێگای لیژنەیەكی هاوبەشەوە.

- بۆ نەوتیش دواتر لیژنەیەكی هاوبەش بڕی داهاتی ناوخۆ دیاری دەكەن

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار