سەرچاوەیەک: تەیف سامی داوای لیستی مانگی 5 و 6ـی کردووە

8 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە لیستی مووچەی مانگی 7 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 5 و 6 بنێرن.

سەرچاوەیەكیش لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق  دەڵێت پارەی پێویستیان لەبەردەستە بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار (پێنج)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی داوە.

هەروەها  وەزارەتی دارایی عێراقی ڕاسپاردووە، موچەکە بخاتە سەر وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوویەوەو بەزۆینەى دەنگى وەزیرەکان لێکتێگەیشتنی هەولێر و بەغدای لەبارەی مووچە پەسەند کرد.

بەپێی زانیارییەکان هەر لەکۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی  مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا.

بەوتەى سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ ئەستەمە پارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان، ناردنی پارەکە رەنگە بکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

ئەم لێکتێگەیشتنەى کەپەسەندکراوە تەنها دوو مانگ بەردەوام دەبێت. دواتر لیژنەیەک دێتە هەرێمی کوردستان و بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە. رەشنووسەکە لەلایەن سەرکردەکانی بەغدا و هەولێر رەزامەندی لەسەر دراوە کێشەی لە بەردەم دروست نابێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار