دەقی رێككەوتنی نێوان هەولێرو بەغدا لەسەر نەوت و موچە

8 كاتژمێر لەمەوپێش
دەقی رێکكەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد کە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خوێندرایەوە دەنگی لەسەردرا:
ئەم رێکكەوتنە تاکو 31/12/2025 کاری پێدەکرێت بۆ ساڵی 2026 پێویستە رێکكەوتنێکی نوێ بکرێت.
1- حکومەتی هەرێم دەستدەکات بە هەناردەکردنی سەرجەم نەوتی بەرهەمهاتوو لە کێڵگەکانی هەرێم (220) دوو سەد و سی هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمە جگە لە هەر زیادکردنێک لە داهاتوودا لە ڕێگەی كۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ). وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەپێی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ هەر بەرمیلێک 16 دۆلاربە حکومەتی هەرێم دەدات.
2- ڕۆژانە بڕی 50 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە هەرێم تەرخان دەکرێت؛ بەمەرجێک حکومەتی هەرێم بەڵێن بدات تێچووی بەرهەمهێنان بۆ ئەو بڕە پارەیە بدات. ئەگەر هەرێم پێویستی پێی هەبێت، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تەرخانی دەکات بۆ بڕی بەرهەمێک کە هاوتایە لەگەڵ پاڵاوتنی 15 هەزار بەرمیل. لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم هەڵسەنگاندن بۆ پێویستی ڕاستەقینەی هەرێم بۆ بەرهەمە نەوتییەکان دەکەن بۆ مەبەستی تەرخانکردن، و لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕاپۆرتەکەی پێشکەش دەکات.
دووەم: فایلی داهاتی نانەوتیی:
1- حکومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار بۆ هەر مانگێکی ئایارو حوزەیران ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەکات.
2- تیمێكی کارکردن لە دەستەی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم پێکدەهێنرێت بۆ وردبینی و پۆلێنکردنی داهاتی نەوت و دیاریکردنی پشکی حکومەتی فیدراڵی لێی، لەماوەی یەک مانگدا.
3- دەستبەجێ وەزارەتی دارایی دەست بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران و مانگەکانی دواتر.
