ئەپیکۆر: گرەنتی شایستە داراییەکانمان نەکرێت دەست بەهەناردەی نەوت ناکەین

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان(ئەپیکۆر) جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، داواکارییەکانی پێشویان نەگۆڕدراون، گرەنتی شایستە داراییەکان لەگەڵ بەدەستگەیشتنى نووسراوی فەرمی، تاکە رێگەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتى کوردستان.

مایڵز کاگینز وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان(ئەپیکۆر) رایگەیاند، بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت چاوەڕوانن نووسراوى فەرمیى رێککەوتنى نێوان هەولێر و بەغدادیان بە دەستبگات.

وتەبێژی ئەپیکور ئەوەشی خستوەتەڕوو بە هۆی هێرشەکانەوە  بەشێوەیەکی کاتی کارەکانمان لە کیڵگە نەوتییەکاندا وەستاندووە، کۆمپانیاکانیشمان پێداچوونە بە رێکاری سەلامەتی و ئاسایشی کێڵگەکان دەکاتەوە لەکاتێکدا بە شێوەی کاتی کارەکانی بەرهەمهێنانی نەوتمان راگرتووە.

دوێنێ پێنجشەممە 17ـی تەممووزی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو لە لێکتێگەیشتنە نوێیەکەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، کە دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پەسەندی کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار