ماڵپەرێکى عێراقى: بەغدا یەکشەممە مووچەى مانگى پێنج دەنێرێت
.png)
5 كاتژمێر لەمەوپێش
بەپێى ڕاپۆرتێکى ماڵپەری "بەغداد ئەلیەوم"ى عێراق، ئەمڕۆ هەینی کە لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویكردەوە: بڕیارە بەغداد رۆژی یەك شەممەی داهاتوو بڕی (952) ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات، بە مەبەستی خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشکردووە: لیستەکانی مانگی ئایار ئامادەن، هەفتەی داهاتووش، وردبینی لە مووچەی مانگی حوزەیران دەکرێت، بۆ ئەوەی ئەویش خەرجبكرێت لە ماوەی یەك هەفتەدا، وەك دوورترین وادە.
سەرچاوەکە ئاشکرای کردوە، پێشبینی دەکرێت هەفتەیەک زیاتر نەخایەنێت و دوای دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج، بەغداد وردبینی بۆ موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات.
لەلایەکى دیکەوە، سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سودانی ڕاگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەى مانگى پێنج دەنێرێت و کێشەی لەگەڵ “هەژماری من”یش نییە.
سەرچاوەکە ئەوەشى وت، لە کۆبوونەوەى دوێنێى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاردراوە، سەرەتای هەفتەى داهاتوو مووچەى مانگى پێنج بنێردرێت و بۆ مووچەى مانگى شەش، چاوەڕێى هەرێمى کوردستان دەکرێت بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمی کوردستان لەرێگەى کۆمپانیاى سۆمۆ و ناردنى 240 ملیار دینار لە داهاتى ناوخۆى مانگەکانى پێنج و شەش بۆ بەغداد.
گوتیشى، لەبارەى پرۆژەى هەژمارى منەوە، حکومەتى عێراق هیچ کێشەیەکى نییە و مووچەخۆران دەتوانن لەڕێگەى هەژمارى منەوە مووچەکانیان وەربگرن.
دوێنێ، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى نائاسایى خۆیدا، لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدادی لەبارەی مووچە و نەوتەوە پەسەندکرد و بڕیارى ناردنى مووچەى مانگى پێنجی دا.
