ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق، هێرشە درۆنییەکان تاوتوێ دەکات

2 ڕۆژ لەمەوپێش



ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو، پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە هێرشە درۆنییەکانى سەر هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکات، هاوکات بەدواداچوون بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەى کوت دەکات.

لەبەیاننامەیەکدا، ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دانیشتنێکی نائاسایی بۆ تاوتوێکردنی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کوت ئەنجام دەدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تەقینەوە بۆ سەر ژێرخانی هەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت.

لە ئێوارەی دووشەممەی ئەم هەفتەیەوە هێرشکراوەتە سەر 5 کێڵگەی نەوت لە هەرێمی کوردستان: خورمەڵە، تاوکێ، سەرسنگ، باعەدرێ و پیشابوور. 
 
بەهۆی هێرشەکانەوە بەرهەمهێنانی 200 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە هەرێمی کوردستان راگیراوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونێک، لەم مانگەدا 18 هێرشی درۆنی کراونەتە سەر باشووری کوردستان، لەو ژمارەیە 7ـیان بۆ سەر کێڵگەکانی نەوت بوون.
 
هێرشە درۆنییەکان زیانی زۆریان بە ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان گەیاندووە، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی 200 هەزار بەرمیلی نەوتی لە دەستداوە. 

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رۆژی چوارشەممە لە رایگەیاند، بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە، زۆربەی ئەندامانیان ناچار بوون بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان رابگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار