مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک لەسەر دۆخی سوریا گفتوگۆیانکرد

3 كاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە کۆبوونەوە و باسیان لە هەنگاوی دەستبەجێ بۆ گەڕاندنەوەی بۆ سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا دەڵێت، تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندی گشتیی هەسەدە باسیان لە هەنگاوی کرداری بۆ "سووریایەکی یەکگرتوو، ئاشتی، سەرکەوتن و داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ هەموو سووریاییەکان" کرد.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا دەشڵێت، هەردوو لا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی "کاتی یەکگرتووی ئێستایە."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، تۆم باراک "سوپاس"ی مەزڵووم عەبدی کردووە بۆ سەرکردایەتی ئەو و هاوئاهەنگی هەسەدە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش.
دەقى ڕاگەیەندراوەکە..
ئەمڕۆ تۆماس جەی باراک، باڵیۆزی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا لەگەڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای سوریا و پێویستی هەنگاوی بەپەلە بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری. هه ڕوه ها هه نگاوی کرده یی به ڕه و یه کگرتن له سوریا یه کگرتوو بۆ ئاینده یه کی ئارام و خۆشگوزه ڕان و گشتگیر و سه قامگیر بۆ هه موو سوورییه کان تاووتوێ کرا. هاوڕابوون کاتی یەکگرتوویی ئێستایە.
باڵیۆزەکە هەروەها سوپاسی ژەنەڕاڵ مەزلومی کرد بۆ سەرکردایەتییەکەی و هاوبەشی بەردەوامی هێزەکانی SDF لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سوریا.
