سودانى و بەرهەم ساڵح تاوتوێى هەڵبژادن و کەرتی ئابوری دەکەن

24 كاتژمێر لەمەوپێش
سودانی و بەرهەم ساڵح کۆبونەوەو باسیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کاتی خۆیدا و فەراهەمکردنی کەشوهەوای پێویست بۆ سەرکەوتنەکانیان دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا، هەروەها گرنگی یەکخستنی هەڵوێست و گوتاری نیشتمانی بۆ پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە سەرتاسەری وڵات، و بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە بۆ خزمەتکردنی هەموو عێراقییەکان.
ئاماژه ی به وه شکرد، "هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە پلانە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ پەرەپێدانی کەرتی ئابوری و گەشەپێدان و خزمەتگوزاری کرا، هەروەها جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەکاتی خۆیدا کرایەوە.
هەروەها گرنگی دابینکردنی کەشوهەوای پێویست بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنیان و بەدیهێنانی بەشدارییەکی بەرفراوان تیایدا، هەروەها ئەنجامەکانیان گوزارشتێکی ڕاستەقینەی خواست و داواکارییەکانی گەلی عێراقە.
